هه‌واڵ

هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر

کەمێک لەومەوبەر هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنوری چەمچەماڵ و ئاگرێکی گەورەی دروستکردووە.

تا ئێستا بە تەواوەتی ڕوون نییە هێرشەکە لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراو یان هاژەکەوە ئەنجامدراوە و زیانەکانیش ئاشکرا نین.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی، دەنگێکی بەهێز لە کێڵگەکەوە بیستراوە و ڕاستەوخۆیش ئاگرێکی گەورە لە شوێن دەنگەکەوە بەرزبووەتەوە.

لای خۆیەوە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە کاتژمێر ١٠:٢٢ی خوولەکی ئەمشەو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر، لەپێناو سەلامەتی کارمەندان و کێڵگەکە، هەناردەکردنی گاز بۆ سەرجەم وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگیراوە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی زیاتر لە ٢٨٠٠ مێگاوات لە بەرهەمی کارەبا.

وەزارەتەکە باسی لەوەش کردووە، کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەن و لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دۆخەکە، ڕەوشی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...