ههواڵ
مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە نامەیەک بۆ بەغدا دەنێرێت

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، نامەیەکی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەوە ڕادەستی سەرۆککۆماری عێراق دەکات.
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا نامەیەکی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەبارەی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەدەست د. لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق گەیاند.
لەوبارەیەوە، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لەگەڵ د. لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەتەوە و نامەکەی ڕادەست کردووە.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەم، چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی ڕەوشی گشتیی وڵات کۆببنەوە و لەکۆبوونەوەکەدا ناوەڕۆکی نامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.



