هه‌واڵ

سلێمانی؛ سێ تۆمەتباری بازرگانیکردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤ دەستگیرکران

زێدپرێس

 

سێ تۆمەتبار، کە دووانیان ئەندامن لە باندێکی گەورەی بازرگانیکردن بە ئەندامی لەشی مرۆڤ بە تایبەت (گورچیلە) لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان لە سلێمانی، ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، بەتایبەت  بازرگانیکردن بە ئەندامی لەشی مرۆڤ (گورچیلە)، سێ تۆمەتباریان دەستگیر کردووە.

ئاشکرای کرد، تۆمەتباران (ب . ع .خ) بەڕەگەز (کورد) و (ز . م . ا) بەڕەگەز (کورد) و (ع. ف. ح) بەڕەگەز (عەرەب) لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا دەستگیرکراون.

بەگوێرەی نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان، ئێستا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی مادەی ٥ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ ژمارە ٢٨ی ساڵی ٢٠١٢ ڕاگیراون و گەڕان و لێکۆڵینەوە بەدوای تۆمەتبارانی دیکەی ئەندام لەم باندە بەردەوامە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...