هه‌واڵ

ترەمپ: ئیسرائیل و ئێران لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە نێوان ئیسرائیل و ئێران بە تەواوەتی ڕێککەوتن کراوە لەسەر ئاگربەستێکی گشتگیر و تەواوەتی.

 

پەیامەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دوای هێرشێکی مووشەکی ئێران دێت بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە قەتەر، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.

 

ترەمپ لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، دەڵێ، ئاگربەستەکە لە نزیکەی شەش کاتژمێری داهاتووەوە دەستپێدەکات کاتێک ئیسرائیل و ئێران ئەرکەکانی ئێستا تێیدان تەواو دەکەن: “سەرەتا ئێران ئاگربەست ڕادەگەیەنێت و دواتر ئیسرائیل؛ کۆتاییهێنانێکی فەرمی بە “جەنگی ١٢ ڕۆژە” لەلایەن جیهانەوە پیرۆز دەکرێت”.

 

زیاتر دەڵێ: “لەکاتی هەر ئاگربەستێکدا، لایەنی بەرانبەر بە ئاشتییانە و بەڕێزەوە دەمێنێتەوە. لەسەر ئەو بنەمایەی کە هەموو شتێک وەک خۆی دەڕوات، کە هەرواش دەبێت”.

 

سەرۆکی ئەمریکا هەر لە پەیامەکەیدا، پیرۆزبایی لە هەردوو وڵات، ئیسرائیل و ئێران دەکات “لەسەر هەبوونی خۆڕاگری، ئازایەتی و زیرەکی بۆ کۆتاییهێنان بەوەی کە دەبێت پێی بگوترێت، (جەنگی ١٢ ڕۆژە)”.

 

زیاتر دەڵێ: “ئەمە جەنگێک بوو کە دەکرا بۆ ساڵانێک بەردەوام بێت، و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وێران بکردایە، بەڵام وای نەکرد، و هەرگیزیش وا ناکات”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button