هه‌واڵ

بنیامین ناتانیاهۆ: من وانەی ئەخلاقی لە ئەردۆغان وەرناگرم

زێدپرێس

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەشێوەیەکی بەرفرەوان گوتەیەک بەناوی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکی ئیسڕائیلەوە دەکرێت، کە دەڵێ، “من وانەی ئەخلاقی لە ئەردۆغان وەرناگرم، کە گوندە کوردنشینەکان بۆردمان دەکات”.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

گوتەکە بەشدارانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ دوو بەرە دابەشکردووە؛ هەندێک بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە سەرۆکی ئیسڕائیل ئەو قسەیەی کردووە و هەندێکی دیکە ڕەتی دەکەنەوە، ناتانیاهۆ هیچ لێدوانێکی لەو شێوەیەی هەبێت.

زێدپرێس لە بەدواداچوونی خۆیدا، گوتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکی ئیسڕائیلی پشتڕاست کردەوە، بەڵام ئەو لێدوانە هیی ئێستا نییە.

گوتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ ساڵی ٢٠١٧ دەگەڕێتەوە، دوابەدوای ئەو مشتومڕ و گرژییانەی لەسەر ناساندنی قودس وەک پایتەختی دەوڵەتی ئیسڕائیل دروستبوون. بەدیاریکراوی ناساندنی قودس وەک پایتەختی دەوڵەتی ئیسڕائیل لەلایەن دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا.

ئەوکات، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئیسڕائیلی بە “دەوڵەتێکی تیرۆریستی” ناوبرد.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی تورکی (جمهوریەت)، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکی ئیسڕائیل لە وەڵامی ئەردۆغاندا گوتوویەتی، “من وانەی ئەخلاقی لە ئەردۆغان وەرناگرم”، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ قسەکەی ئەردۆغان کە ئیسڕائیلی بە “دەوڵەتێکی تیرۆریستی” ناوبردبوو.

وەک ڕۆژنامەی جمهوریەت بڵاویکردووەتەوە، ناتانیاهۆ لەبارەی ئەردۆغانەوە دەڵێ، “وانەی ئەخلاقی لە سەرکردەیەک وەرناگرم، کە گوندە کوردنشینەکان بۆردمان بکات، ڕۆژنامەنووسان بخاتە زیندانەوە، یارمەتی ئێران بدات بۆ خۆدزینەوە لە سزا نێودەوڵەتییەکان و یارمەتی تیرۆریستان بدات بۆ کوشتنی خەڵکی بێتاوان، لەوانەش لە غەززە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...