ههواڵ
زیاتر لە ٣٧٠ دوکانی بازاڕی قەیسەری هەولێر سووتان
![](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2024/05/agr-bazari-qaysary-hawler-780x470.jpg)
لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر، زیاتر لە ٣٧٠ دوکان سووتان.
شەوی ڕابردوو، ٥/٦ی ئایاری ٢٠٢٤، ئاگرێک لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە. هەرچەند تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و بەرگری شارستانی بەزوویی دەستیان بە کۆنتڕۆڵکردنی ڕووداوەکە کرد، بەڵام ئاگرەکە بەخێرایی تەشەنەی سەند و بەگوێرەی لێدوانی نەبەز عەبدولواحید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، تا کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، نزیکەی یان زیاتر لە ٣٧٠ دوکانی بازاڕەکە سووتان و چەند کەسێکیش بریندار بوون.