ههواڵ
تەرخانکراوی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

وەزارەتی دارایی عێراقی فیدڕاڵ، تەرخانکراوی مووچەی مانگی حوزەیرانی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و بەیانی دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەم، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بڕی یەک ترلیۆن و حەوت ملیار و ٣٥٢ ملیۆن دینار وەک تەرخانکراوی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هەر ئەمڕۆ دووشەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەکە سبەی سێشەم دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.



