هه‌واڵ

هەولێر لەسەر ئاستی کوردستان خوێندەوارترینە

زێدپرێس

 

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، بەرزترین ڕێژەی خوێندەواری لە پارێزگای هەولێرە و نزمترین ڕێژەیش لە پارێزگای دهۆک.

 

ڕووپێوییەکانی باری ئابووری و کۆمەڵایەتی خێزان لە هەرێمی کوردستان، کە لەوەتەی ساڵی ٢٠١٢ ئەنجامدراون، پیشانی دەدەن، بەرزترین ڕێژەی خوێندەواری لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای هەولێرە. بە جۆرێک کە لە ساڵی ٢٠٢١، ڕێژەی خوێندەواری لە هەولێر ٨٦.٤٪ بووە، لە پارێزگای سلێمانی ٨٣.٥٪ و لە پارێزگای دهۆک ٨١.٣٪ بووە.

ڕێژەی خوێندەواری لە هەرێمی کوردستاندا، بەراورد بە ساڵانی پێشوو، هەڵکشانی بەخۆوە دیوە، لەکاتێکدا ساڵی ٢٠١٨، ڕێژەی خوێندەواری لە هەولێر ٧٩.٢٪، لە پارێزگای سلێمانی ٧٧.٨٪ و لە پارێزگای دهۆک ٧٦.٨٪ بوو.

ڕێژەی خوێندەواری لە ساڵی ٢٠١٢، لە پارێزگای هەولێر ٧٥.٧٪، لە پارێزگای سلێمانی ٧٧.٧٪ و لە پارێزگای دهۆک ٧٢.٨٪ بوو.

وەک دەردەکەوێت، ڕێژەی خوێندەواری لە هەر سێ پارێزگاکەدا هەڵکشانی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بەو جۆرەش ڕێژەی خوێندەواری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەماوەی ساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠٢١، لە ٧٥.٩٪ بۆ ٨٤٪ بەرزبووەتەوە.

بە مانایەکی دیکە، ڕێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان، لەماوەی ساڵانی ٢٠١٢ بەدواوە، پاشەکشەی کردووە، بەجۆرێک کە لە ٢٤.١٪ لە ساڵی ٢٠١٢دا، بۆ ١٦٪ لە ساڵی ٢٠٢١ لە کورتی داوە. لەو ڕێژەیەشدا بەرزترین ئاستی نەخوێندەواری لە پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە بەڕێژەی ١٨.٧٪، پاشان پارێزگای سلێمانی بەڕێژەی ١٦.٥٪ و لە پلەی سێیەمیشدا پارێزگای هەولێر دێت، کە نزمترین ڕێژەی نەخوێندەواری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەخۆدەگرێت بە ١٣.٦٪.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...