هه‌واڵ

وەزیری دارایی عێراق ڕوونکردنەوە لەسەر مووچە دەدات

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیشەوە دابینکراوە و بەبێ دواکەوتن دەدرێت.

 

ئەمڕۆ دووشەم، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لەم مانگەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێوەست بە ناردنی لیستی مووچە لە هەرێمی کوردستانەوە، دابین دەکرێت و لە مانگەکانی داهاتووشدا لەسەر بنەمای ڕێکخستنەوە و بەنیشتمانیکردنی پڕۆسەکە دابەش دەکرێت.

وەزیری دارایی عێراق هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیشەوە دابینکراوە و بەبێ دواکەوتن دابەش دەکرێت.

کۆبوونەوەی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی، پێوەستە بە پرسی مووچە و ناردنی ٦١٨ ملیارەکەی تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

کۆبوونەوەکە دوابەدوای بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق دێت، کە حکوومەتی عێراقی پابەندکردووە بە دابینکردن و خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...