ههواڵ
مەسعوود بارزانی: نیشتمان خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێ

مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی لە یادی ڕیفراندۆمدا بڵاوکردەوە.
بارزانی، لەو کورتە پەیامەیدا، دەڵێ: “نیشتمان نەخشەیەک نییە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکوو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێ”.
زیاتر گوتوویەتی: “ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە”.
ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، هەشت ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان تێپەڕ دەبێت کە تێیدا زیاتر لە ٩٢٪ی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق دا.
دوابەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، هەرێمی کوردستان دووچاری گوشارێکی توندی ناوخۆیی لە ئاستی عێراق و هەرێمی کرایەوە، کە خۆی لە پەلاماری سەربازی، گەماری توندی سیاسی و ئابوورییدا دەبینییەوە.



