هه‌واڵ

مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بایکۆتیان ڕاگەیاند

زێدپرێس

 

لەگەڵ یەکەم ڕۆژی دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵ لە عێراق، مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بایکۆتی وانەگوتنەوەیان کرد.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، بایکۆتی وانەگوتنەوەیان کرد و گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ڕێکخست.

مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، بە پاڵپشتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان/لقی کەرکووک گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان کرد. لە خۆپیشاندانەکەدا، داوایان کرد، بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بۆ سەر میلاکی حکوومەتی عێراق بگوازرێتەوە.

مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانن و هاوشێوەی مامۆستایان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی دوو مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.

مامۆستانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، کە لە بەردەم پەروەردەی گشتی کەرکووک گردبوونەوە، باسیان لەوە کرد، کەوتوونەتە نێوان دوو بەرداشی حکوومەتی هەرێم و بەغدا، نە حکوومەتی هەرێم دەتوانێت مووچەکانیان بۆ خەرج بکات و نە حکوومەتی عێراق خاوەندارێتییان دەکات، لەکاتێکدا ئەوان لەسەر میلاکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...