ههواڵ
ترەمپ: ئەمشەو شارستانیەتێک بە تەواوەتی دەسڕدرێتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمشەو شارستانیەتێک بە تەواوەتی لەناودەچێت و چیتر ناگەڕێتەوە. بەڵام ڕەنگیشە، شتێکی سەرنجڕاکێش و شۆڕشگێڕانە ڕووبدات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “ئەمشەو شارستانیەتییەک بە تەواوەتی لەناودەچێت و دەسڕدرێتەوە”.
زیاتر دەڵێ: “بەڵام ئێستا کە گۆڕانی تەواوەتی ڕژێم لە ئارادایە، لە خاڵێکدا کە مێشکی جیاوازتر، ژیرتر و کەمتر توندڕۆ سەرکەوتوو دەبن، لەوانەیە شتێکی زۆر سەرنجڕاکێش و شۆڕشگێڕانە ڕووبدات- کێ دەزانێت؟”، زیاتر دەڵێ: “ئەمشەو دەزانینم، یەکێک لە هەستیارترین ساتەکان لە مێژووی درێژ و ئاڵۆزی جیهاندا”.
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیویەتی: “٤٧ ساڵ زۆرداری، گەندەڵی و مردن، کۆتایی دێت”.



