هه‌واڵ

غەززە؛ ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ٨ هەزار و ٥٢٥ کەس بەرزبوویەوە

زێدپرێس

 

د. ئەشرەف ئەلقدرا، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ١٨ کۆمەڵکوژی لە بۆردمانەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کەوتووەتەوە و ٢١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوتەی ئەو، ژمارەی حاڵەتەکانی کۆمەڵکوژی بنەماڵەکان لە کەرتی غەززە، بۆ ٩٢٦ حاڵەت بەرزبووەتەوە.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٨ هەزار و ٥٢٥ کەس، کە ٣ هەزار و ٥٤٢ منداڵ و ٢ هەزار و ١٨٧ ژن بوون. لە هێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەمیشەوە تا ئێستا، ٢١ هەزار و ٥٤٣ هاووڵاتی بریندار بوون.

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی، ٢ هەزار ڕاپۆرتی بێسەروشوێنبوونی لەژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا بەدەستگەیشتووە، کە هەزار و ١٠٠یان منداڵن.

گوتەبێژەکە، زیاتر ئاماژەیدا، لە هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ٥٧ دامەزراوەی تەندروستی بە ئامانجگیراون و ١٣٠ کارمەندی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە و ٢٥ ئەمبوڵانسیش لەناوبردراون، هەروەها چەند نەخۆشخانە و بنکەی فریاگوزاری سەرەتایی بەهۆی بۆردمانەکان یان نەبوونی سووتەمەنییەوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری وەستاون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...