هه‌واڵ

مەسعوود بارزانی: بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ سەفەقاتی گوماناوی فندق ڕەشید نین

مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی پارێزگای كەركووكەوە ڕایگەیاند: “بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدا نین كە لەڕێگەی درێژەپێدان بە سەفەقاتی گوماناویی فندەق ڕەشید یاری بە ئیرادەی دەنگدەرانی كەركووك و چارەنووسی كەركووكییەكان بكرێت”.

 

ئەو گوتانەی بارزانی، لە میانەی پێشوازیکردنی بوو ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر، کە ئەمڕۆ پێنجشەم ١٦ی نیسانی ٢٠٢٦، کۆبوونەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی “بارەگای بارزانی”، لە دیدارەكەدا “كونسوڵی گشتی ڕووسیا وێڕای جەختكردنەوە لە پەیوەندی قووڵ و ستراتیژ و درێژخایەنی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان، پێزانینی بۆ هەڵوێستی هاوسەنگی هەرێمی كوردستان و پاراستنی سەقامگیری هەبوو” و ڕاشیگەیاندووە: “ڕووسیا بایەخێكی زۆر بە پێگە و كاریگەریی سەرۆك بارزانی دەدات و هیوای خواست پەیوەندییەكانی نێوان ڕووسیا و هەرێمی كوردستان گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت”.

 

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، بارزانی جەختی لە “قووڵكردنەوەی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا كردەوە” و هەروەها ئاماژەی بە دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە دا و ڕایگەیاند: “هەرێمی كوردستان هیچ كات لەگەڵ بوونی شەڕ و گرژیدا نەبووە و پێیوایە هیچ كێشەیەك لەڕێگەی شەڕ و ململانێیی سەربازی چارەسەر نابێت و دەبێ گرفتەكان لەڕێگەی دانوساندن و دیپلۆماسیەوە چارەسەر بكرێن”.

 

زیاتر گوتی: “هەرێمی كوردستان هیچ كات بەشێك نەبووە و بەشێك نابێت لەو شەڕ و تێكهەڵچوونانەی لە ناوچەكەدا هەیە و پشتیوانی لە هیچ جموجۆڵی سەربازی و شەڕێك لە ناوچەكەدا نەكردووە. بەڵام بەداخەوە سەرباری ئەو هەڵوێستە ڕوون و ئاشكرایەش زوڵمێكی زۆر لە هەرێم كراوە و بەهۆی پەلاماری بەرفراوانی مووشەكی و درۆنییەوە ژمارەیەك هاووڵاتیی هەرێم شەهید و بریندار بوونە”.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا، ئاماژە بە هەڵوێستی بارزانی لەمەڕ پۆستی پارێزگاری کەرکووک کراوە و لەو ڕوانگەیەوە جەختی لەوە کردووەتەوە: “كەركووك دەبێ ببێتە شارێك كە نموونەی پێكەوەژیان و برایەتیی پێكهاتەكان بێت و پارتی هەمیشە لەگەڵ مافی هەموو پێكهاتەكان بووە و زۆرجار لەپێناو پێكهاتەكان و خەڵكی تر لە مافی خۆی خۆش بووە و قوربانی بە دەستكەوتەكانی داوە”. ئەوەشی دووپات كردەوە: “بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدا نین كە لەڕێگەی درێژەپێدان بە سەفەقاتی گوماناویی فندەق ڕەشید یاری بە ئیرادەی دەنگدەرانی كەركووك و چارەنووسی كەركووكییەكان بكرێت”.

 

لێدوانەکەی بارزانی لەکاتێکدا دێت، بەپێی ڕێککەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چەند لایەنێکی دیکە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ پێنجشەم پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە پێکهاتەی تورکمان بدرێت و پارێزگاری ئێستای شارەکە دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
grandpashabet | grandpashabet giriş | grandpashabet | grandpashabet | grandpashabet | grandpashabet | grandpashabet giriş | ikimisli | grandpashabet | jojobet giriş | hiltonbet | hiltonbet | casino api | betnano | ultrabet | ultrabet | hiltonbet | grandpashabet giriş | grandpashabet güncel giriş | grandpashabet adres | hiltonbet giriş | hiltonbet | bets10 | bets10 giriş | malatya web tasarım | betasus | betasus giriş | betasus | grandpashabet | grandpashabet giriş | jokerbet | grandpashabet | grandpashabet giriş | roketbet | roketbet giriş | grandpashabet | royalbet | royalbet giriş | yakabet | yakabet giriş | timebet | timebet giriş | galabet | galabet giriş | elexbet, elexbet giriş | Elexbet | Elexbet giriş |