هه‌واڵ

پارتی ڕاگەیەندراوێکی لەمەڕ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکووک بڵاوکردەوە

گوتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستان، هەڵوێستی حزبەکەی بە دژی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕادەگەیەنێت و بە درێژکراوەی “سەفەقاتی هۆتێل ڕەشید” لە قەڵەمی دەدات.

 

مەحموود محەمەد گوتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەم، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٦ ئاماژەی دا: “سەبارەت بەو بارودۆخەى بۆ کەرکوک هاتۆتەپێش، ئێمە لە پارتى دیموکراتى کوردستان وەکو هەمیشە پاڵپشتى لە مافى پێکهاتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەکەین و بەو پەڕى ڕاشکاوییەوە ڕایدەگەیەنین کە سەقامگیرى و پێشکەوتنى وڵاتەکەمان بەندە بە دابینکردنى مافە ڕەواکانى تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئاینى و ئاینزاکان و، بڕواشمان وایە کەرکوک مەڵبەندى پێکەوەژیانى تەواوى پێکهاتەکانیەتى”.

 

ئەمڕۆ پێنجشەم، بەپێی ڕێککەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چەند لایەنێکی دیکەی عێراقی، پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕادەستی پێکهاتەی تورکمان کرا و ڕێبوار تەها پارێزگاری ئێستای شارەکە لە پشکی یەکێتی، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد و بڕیارە وەک جێگری پارێزگار دەست بەکاربێت.

 

گوتەبێژەکەی پارتی لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێ: “هەڵوێستى پارتیمان ڕوون و ئاشکرایە و دژى ئەو سەفەقاتانە بووین کە بەدەر لە نیازپاکى لە هۆتێل ڕەشید بەبێ بەشدارى لایەنە سیاسییەکانى کە نوێنەرایەتى خەڵکى خۆڕاگرى کەرکوکیان دەکرد، بەسەر ئەو شارە خۆشەویستەدا سەپێندران. ئەم بارودۆخەى ئێستاش لێکەوتە و درێژەپێدەرى ئەو سەفەقاتانەیە!”.

 

زیاتر دەڵێ: “ئێمە لە پارتى دیموکراتى کوردستان قوربانى زۆرمان لە پێناو کەرکوک وەکو نیشتمان و خەڵکە ئازیزەکەى داوە و، هەموو هەڵوێست و هەوڵەکانمان بۆ سەربەرزى و بەختەوەرییان بووە، بۆیە لەگەڵ ئەو بڕیار و ڕاسپاردانە دا دەبین کە بە هاوبەشى هەموو لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانى پێکهاتەکانەوە بدرێن”.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
grandpashabet | grandpashabet giriş | grandpashabet | grandpashabet | grandpashabet | grandpashabet | grandpashabet giriş | ikimisli | grandpashabet | jojobet giriş | hiltonbet | hiltonbet | casino api | betnano | ultrabet | ultrabet | hiltonbet | grandpashabet giriş | grandpashabet güncel giriş | grandpashabet adres | hiltonbet giriş | hiltonbet | bets10 | bets10 giriş | malatya web tasarım | betasus | betasus giriş | betasus | grandpashabet | grandpashabet giriş | jokerbet | grandpashabet | grandpashabet giriş | roketbet | roketbet giriş | grandpashabet | royalbet | royalbet giriş | yakabet | yakabet giriş | timebet | timebet giriş | galabet | galabet giriş | elexbet, elexbet giriş | Elexbet | Elexbet giriş |