هه‌واڵ

قوباد تاڵەبانی: بۆ هەموو بژاردەیەک ئامادەین

قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حزبەکەی بۆ هەر ئەگەر و بژاردەیەک لەناویاندا دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن ئامادەیە.

 

قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٦، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ئێمە قسە لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەین و دەمانەوێ هەرێمی کوردستان ئەو ململانێ و نەهامەتی و ناڕەزایەتی و نایەکڕیزییە تێپەڕ بکات”.

 

لەو ڕوانگەیەوە گوتی: “سیاسەتی یەکێتی و سەرۆک بافڵ ئەوەیە لەگەڵ هەموو حزبێکی سیاسی پەیوەندییەکی باشی هەبێت، کە کار و خەبات بکات لە پێناو گەشەکردنی هەرێمی کوردستان”.

 

لێدوانەکەی قوباد تاڵەبانی، لە میانەی پرسیارێکی میدیاکاران هات، سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا یەکێتی هیچ قسەیەکیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان هەبووە، کە هاوشێوەی ڕێککەوتن لەگەڵ نەوەی نوێ، بزووتنەوەی گۆڕانیش بەشداری لە هاوپەیمانێتییەکەیان بکات و بەو جۆرەیش ژمارەی کورسییەکانمان بۆ ٣٩ کورسی بەرز ببێتەوە.

 

لەبارەی ئەو پرسیارەیش کە ئایا لەم نزیکانە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە یان نا، گوتی: “هیچ ئاگادارنیم لەم نزیکانە کۆبوونەوە دەکرێت یان نا”.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی پۆستەکان لەسەر بنەمای ژمارەی کورسیی لایەنەکان گوتی: “ئێمە سەنگ و هێزی خۆمان هەیە وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مێژووی خۆمان و خاکمان هەیە، کاریگەری سیاسییمان هەیە، دەنگدەر و هاوپەیمانێتیشمان هەیە، بۆیە لە هەر دانوستانێک، لە سەر هەر بابەتێک هەموو ئەو خاڵانە دەبنە پێوەری هێز و سەنگی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم یان حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق و یان بۆ داڕشتنی سیاسەتی هەرێمی کوردستان بێت”.

 

سەبارەت بە نیازی پارتی بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژەی دا: “قسە لەسەر نیاز و ئەگەر ناکەم، قسە لەسەر حەقیقەت و واقیع دەکەم. ئێمە بۆ هەموو شتێک ئامادەین”.

 

گوتیشی: “ئێمە دەمانەوێ خزمەتی ئەم میللەتە بکەین، دەمانەوێ ناعەدالەتی نەهێڵین، حکومڕانییەکی باش هەبێت، نوێنەرایەتییەکی باش هەبێت لە پەرمان، لەناو حکوومەتی هەرێم و عێراق نوێنەرایەتییەکی کارا و کاریگەر هەبێت، ئەوە ئامانجی ئێمەیە و بە چ ڕێگایەک دەگەین بەو ئامانجە، هەموو دەرگاکان کراوەن و هیچ بژاردەیەکمان ڕەت نەکردووەتەوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
grandpashabet | grandpashabet giriş | grandpashabet | grandpashabet | grandpashabet | grandpashabet | grandpashabet giriş | grandpashabet | jojobet giriş | hiltonbet | romabet | casino api | betnano | ultrabet | ultrabet | hiltonbet | grandpashabet giriş | grandpashabet güncel giriş | grandpashabet adres | hiltonbet giriş | hiltonbet | bets10 | bets10 | malatya web tasarım | betasus | betasus giriş | betasus | grandpashabet | grandpashabet giriş | jokerbet | grandpashabet | grandpashabet giriş | roketbet | roketbet giriş | grandpashabet | royalbet | royalbet giriş | yakabet | yakabet giriş | timebet | timebet giriş | galabet | galabet giriş | elexbet, elexbet giriş | Elexbet | Elexbet giriş | grandpashabet | grandpashabet giriş | grandpashabet | grandpashabet | grandpashabet giriş | perabet | perabet giriş | grandpashabet | grandpashabet giriş | roketbet | roketbet giriş | royalbet | royalbet giriş | roketbet | grandpashabet | royalbet | galabet | galabet giriş | galabet |