له په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه، ده‌سته‌واژه‌ی تانك تینك به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌كاردێت، بۆ ئاماژه‌كردن به‌و دامه‌زراوه و داموده‌زگا و ڕێكخراوانه‌ی كاریان پێشكه‌شكردنی ئامۆژگاری و ڕێنماییه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌سته‌واژه‌كانی (سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه یان بانكی بیركردنه‌وه یان سه‌نته‌ره‌كانی بیركردنه‌وه) ئاماژه به‌یه‌ك پێكهاته‌ی دیار و ناسراو ده‌كه‌ن له زمانی ئینگلیزی‌دا بریتیه له (think-tanks).
هه‌ر ئه‌م پێكهاته‌یه له ژێر ناوی جۆراوجۆردا گوزارشتی لێ ده‌كرێت، هه‌ندێك له‌و گرووپانه‌ی ئه‌م ئه‌ركه‌یان هه‌یه به خۆیان ده‌ڵێن (دامه‌زراوه Foundation) هه‌ندێكی تریان ناوی (په‌یمانگا Institute)یان له خۆیان ناوه و هه‌ندێكی تریش خۆیان به (باوڵ Fund) ناوزه‌د كردووه، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌ر هه‌موویان له ئه‌مریكا له‌یه‌ك سێكته‌رێكی كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا شوێن ده‌گرن و خاوه‌ن پایه و پێگه‌یه‌كی به‌رز و ڕۆڵێكی كارا و كاریگه‌ر ده‌گێڕن له پڕۆسه‌ی دروستكردنی بڕیاردا له واشنتۆن.
پێناسه‌كانی سه‌نته‌ره‌كانی بیركردنه‌وه (think-tanks):
تا ئێستاش پێناسه‌یه‌كی گشتی و گشتگیر بۆ سه‌نته‌ره‌كانی بیركردنه‌وه نییه، كه ته‌واو هه‌موو بوار و كار و ماناكانی بگرێته‌وه، دیاره ئه‌سته‌می پێناسه‌یه‌كی وا هه‌ر بۆ تێنه‌گه‌یشتن و ناڕوونی ئه‌م دامه‌زراوانه ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكوو خودی خۆیانیش به سه‌نته‌ره‌كانی بیركردنه‌وه خۆیان ناناسێنن، هێنده‌ی خۆیان به ڕێكخراوی ناحكومی و رێكخراوی قازانج نه‌ویست ده‌زانن، بۆ نمونه له یاسای ئه‌مریكادا یه‌كێك له پێناسه‌كانی ئه‌م تینك تانكانه قازانج نهویستییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئارێشانهش له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌م سه‌نته‌رانه‌وه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك پێناسه‌ی جۆراوجۆریان بۆ كراوه، لێره‌دا هه‌ندێك له‌و پێناسانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كێك له فه‌رهه‌نگه ئازاده ناسراوه‌كان به (Wikipedia-free encyclopedia) له پێناسه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی بیركردنه‌وه‌دا ده‌ڵێت (هه‌ر ڕێكخراوێك یان هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه یان سه‌نته‌رێكه بۆ شیكردنه‌وه‌كانی بواری پرسه گشتی و گرنگه‌كان).
هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان پێناسه‌ی تینك تانكس به‌وه ده‌كه‌ن (هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك كار له بواری توێژینه‌وه‌ی سیاسی‌دا بكات و به پاساوی ڕۆشنبیركردن و به‌رچاوڕوونی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به شێوه‌یه‌كی گشتی، پێشكه‌شكردنی ئامۆژگاری بۆ دروستكه‌رانی بڕیار به تایبه‌تی).
له پێناسه‌یه‌كی تردا سه‌نته‌ره‌كانی بیركردنه‌وه به‌وه ده‌ناسرێن كه (گرووپگهلێكن یان ئه‌و په‌یمانگا و ڕێكخراوانهن به مه‌به‌ست و ئامانجی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی چڕ‌وپڕ و پێشكه‌شكردنی پێشنیاز و ڕێگاچاری گرفته‌كان دامه‌زراون، به تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ی له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ستراتیژی و ته‌كنۆلۆژی یان ئه‌و گرفتانه‌ی په‌یوه‌ندیان به پڕچه‌ككردنه‌وه هه‌یه).
به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م پێناسانه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه جیاوازیه‌كی زۆریان له نێواندا نییه، هه‌موویان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌نته‌ره‌كانی بیركردنه‌وه بریتین له (ڕێكخراوێك یان دامه‌زراوه‌یه‌ك یان په‌یمانگایه‌ك یان گرووپێك یان سه‌نته‌رێكی تایبه‌تمه‌ند به توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له بوارگه‌لێكی دیاریكراودا یان له باره‌ی ژماره‌یه‌ك له پرسه جۆراوجۆره‌كانه‌وه، ئیتر به ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌عریفه و ڕۆشنبیری گشتی بێت یان خزمه‌تكردنی یه‌كێك له لایه‌نه فه‌رمی و حكوومییه‌كان یان نافه‌رمییه‌كان بێت، واتە كۆمه‌ڵگا به گشتی، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ر بۆ چه‌ند گرفتێكی دیاریكراو).
به جۆرێك ئه‌م سه‌نته‌رانه بوون به یه‌كێك له پێگه و پایه بنچینه‌ییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه و بیركردنه‌وه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت له میانه‌ی ئه‌و چالاكییه زانستییانه‌ی له ێێگای توێژینه‌وه‌كان و كۆنگره و بڵاوكراوه خولییه‌كان و كتێب و ئه‌و پۆستكارتهنهی بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه، كاریان گه‌یشتووه‌ته ئاستێك گرنگی سه‌نته‌ره‌كانی بیركردنه‌وه ته‌نیا پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی شیكاری ڕه‌خنه‌گرانه نییه، به‌ڵكوو ڕاسته‌وخۆ له ئه‌ستۆگرتنی گرفتێكی دیاریكراوه، خستنه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ئه‌ڵته‌رناتیڤه بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و دروستكه‌رانی بڕیار له ده‌وڵه‌تدا یان بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، تا له‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤانه باشترینیان هه‌ڵبژێرن، یان هه‌ندێكجار دیاریكردنی یه‌ك ڕێگاچاره‌یه‌كه بۆ گرفتێك و ڕێگای تر نییه؛ ده‌بێ هه‌ر پشت به‌و ڕێگاچاره‌یه ببه‌سترێت. ئه‌گه‌ر له‌مه وردبینه‌وه بایه‌خ و گرنگی ئه‌م سهنتهرانهمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه .
جۆره‌كانی تینك تانكس:
پۆلێنكردنی سه‌نته‌ره‌كانی بیركردنه‌وه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا پشت به كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر ده‌به‌ستێت، بۆ نمونه:
- له باره‌ی سه‌ربه‌خۆبوون ئه‌م سه‌نته‌رانه یان سه‌ر به داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یی و فێركارییه‌كانی وه‌كوو زانكۆ و ناوه‌نده سه‌ربه‌خۆكانی توێژینه‌وه و ناوه‌نده فه‌رمییه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تن.
- له باره‌ی پسپۆڕی و بواره‌كانی گرنگیپێدان و كاركردنیانه‌وه، هه‌ندێك سه‌نته‌ر هه‌ن له بوارێكی تایبه‌ت و دیاریكراودا كار ده‌كه‌ن، كه‌چی سه‌نته‌ری تری وا هه‌یه چه‌ندین بواری جۆراوجۆر و گرنگیپێدانی فره‌چه‌شنی هه‌یه، بۆ نمونه: ده‌زگای ڕاند تایبه‌ته به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌ی سروشتێكی سه‌ربازی و هه‌واڵگری و ستراتیژییان هه‌یه، بۆیه زۆرجار داموده‌زگا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا پشتی پێ ده‌به‌ستن بۆ چۆنایه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م ده‌زگایه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و ناحكوومییه و له ساڵی ١٩٤٨ه‌وه به پاره‌داركردنی تایبه‌ت وه‌كوو دامه‌زراوه‌یه‌كی قازانج نه‌ویست دامه‌زراوه.
كه‌واته به‌پێی كار و تایبه‌تمه‌ندی، هه‌ندێك داموده‌زگا و دامه‌زراوه گرنگی به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و پرس و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌ندێكی تر گرنگی به كاروباری ناوخۆ و سیاسه‌ت و بابه‌ته خۆجێییه‌كان ده‌ده‌ن له کۆمەڵگادا.
بەپێی پەیوەست بوون و پەیوەندییان بە حکوومەتەکانیشەوە، هەندێکیان حکوومەت دایندەمەزرێنێت و هەندێکیان سەربە زانکۆکانن و هەندێکیان لە لایەن کەسایەتی سەربەخۆ و دەوڵەمەند و یان سەرمایەدارەکانەوە بۆ کاری تایبەت و لە بوارێکی تایبەتدا دروست دەکرێن.
بوونی سەنتەری بیرکردنەوە و پشتبەستن بە توێژینەوەی زانستی بۆ یەکلایی کردنەوەی پرسە چارەنووسسازەکان و دروستکردنی بڕیار لە هەر کۆمەڵگایەکدا، نیشانەی ئاستیکی بەرزی پیشکەوتنە، بە مانای هەڵگرتنی بەرپرسیاری دەستەجەمعی دێت لە هەر بڕیارێکدا، ئەگەر بۆ هەر کۆمەڵگایەکی سەربەخۆ و خاوەن دامودەزگا و دامەرزاوەی شەرعی و دەوڵەتدار، یەک جار پێویست بێت، بۆ کۆمەڵگای ئێمە کە پرسێکی زۆر ئاڵۆز و هەستیاری هەیە، هەزار جار پێویستە، دەبوو سەرکردایەتی سیاسی کورد، ئەگەر بە نهێنیش بووایە، ناوەندێکی توێژینەوەی نەتەوەیی دروست بکات لە پسۆڕان و شارەزایان و ئەکادیمستانی هەر چوار پارچەی کوردستان و هەوڵی بدایە سود لە ڕاوبۆچوون و توێژینەوەی زانا بەناوبانگەکانی جیهان وەرگرێت، بۆ دۆزینەوەی باشترین میکانیزم و ئامرازی چارەسەری کیشەی نەتەوەیی کورد، نەک پارە و سەروەت و سامان و وزە و توانایەکی زۆر بە فیڕۆ بدەن بۆ توێژینەوە و پەیمانگای حزبی و لە چوارچێوەیەکی زۆر تەسکدا کار بکەن، کە هیچ خزمەتێک بە پڕۆسەی نەتەوەسازی و نیشتمانسازی ناگەیەنێت.