هه‌واڵ

هەڵەبجە؛ دەست بەسەر ٢٤ تۆن دۆشاوی تەماتەدا گیرا

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشکرای کرد، یەکەی پشکنینی خۆراک، دەستیان بەسەر ٢٤ تۆن دۆشاوی تەماتەی هاوردەکراودا گرتووە، کە هاوتای تایبەتمەندی عێراقی نەبوون.

 

ئەمڕۆ یەکشەم ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند، یەکەی پشکنینی خۆراک لە مەرزی سەرتەك ــ پشتە، لەدرێژەی کار و چالاکی ڕۆژانەدا و بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی خۆراکی هاوردەکراو، دەستیان بەسەر بڕی ٢٤ تۆن دۆشاوی تەماتەی هاوردەکراودا گرتووە، کە هاوتای تایبەتمەندی عێراقی نەبوون.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی زێدپرێس لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەوە وەریگرتوون، هەردوو ڕێککەوتی دروستکردن و بەسەرچوونی دۆشاوی تەماتەکە لە یەک ڕۆژدایە، لەکاتێکدا ئاماژە بە ڕۆژی ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ وەک ڕۆژی دروستکردنی دۆشاوی تەماتەکە دراوە، هاوکات هەمان ڕۆژی ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣یش وەک ڕۆژی بەسەرچوونی دۆشاوی تەماتەکە دەستنیشان کراوە.

مەرزی سەرتەک-پشتە، یەکێک لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button