ههواڵ
ڕانیە؛ نرخی ئارایشتگاکان دیاریکرا
زێدپرێس
لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای ڕانیە نرخی سەرجەم ئارایشتگاکانی جێگیر کردووە و لەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
قایمقامیەتی قەزای ڕانیە، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی کردووە، هەر خاوەن ئارایشتگایەک پابەند نەبێت لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم شوێنکارانەی بەدلە بەکرێ دەدەن نرخیان دیاریکراوە و بەهەمان شێوە پابەند کراون بەم نرخانەی بۆیان دیاریکراوە و “بەپێچەوانەوە لێپرسینەوەی پێویست ئەنجام دەدرێت لە ئەگەری پابەندنەبوونیان”.