وەزارەتی ڕۆشنبیری: کتێبی ئایینی یاساغ نییە
زێدپرێس
ئەمڕۆ شەممە، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، وەزارەتەکە، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو ڕەخنە و تێبینییانەوە بڵاوکردەوە، کە لە پیشانگەی سلێمانی بۆ کتێب دەگیرێن، بەتایبەت ئەوەی پێوەندی بە ڕەخنە زۆرەکانەوە هەیە، لەسەر لایەنی ئایدیۆلۆژی ڕێکخەری پیشانگاکە و بەربڵاوی کتێبە ئایینییەکان لە پیشانگاکەدا.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە ڕێگای بەشی یاسای وەزارەت بۆ ماوەی (٤٥) ڕۆژ لە ڕۆژنامەكانی “كوردستانی نوێ” و ڕۆژنامەی “هەولێر” ئاگاداری بڵاوكردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی سەرجەم ڕێكارە یاساییەكان بۆ سەرجەم دەزگا ڕۆشنبیرییەکان و خانەكانی چاپ و بڵاوكردنەوە، داواكراوه هەر لایەنێك دەتوانێت هاوكاری وەزارەت بكات بۆ كردنەوەی پێشانگای كتێب لە سلێمانی، با بێت و فۆڕمی تەندەر وەربگرێت، هیچ دەزگایەك نەهاتووە، تەنیا ئەم دەزگایە نەبێت “دهزگای چاپ و پهخشی ئهتڵهس”، كە ئێستا پێشانگهكەی كردووهتەوە.
- سەرجەم ئەو دەزگا و خانانەی بڵاوكردنەوە و كتێبفرۆشی، كە ئێستا لە پێشانگه بەشدارن و خاوەن ستاندن لە پێشانگاكە، لە هەرێمی كوردستان مۆڵەتپێدراون و خاوەنی نووسینگەی دەزگای ڕۆشنبیری، یان خانەی چاپ و بڵاوكردنەوە، یاخود دوكانی كتێبفرۆشیین .
- هیچ دەزگا، خانە و كتێبفرۆشێكی ئیسلامی یان عهلمانی ئەوەی خۆی خواستی هەبووبێت بەشداربێت لە پێشانگهكەدا ڕێی لێ نەگیراوە لە بەشداربوون. ئەوانەی گلەیی دەکەن، با پێشانگه پڕبكەن لە کتێبی فكر، فەلسەفە، زانست و بەرهەمەكانیان، بزانن هیچ ڕێگرییەك هەیە؟
- ئەگەر قسە و گلەیی لەسەر زۆری كتێبی ئایینییە، کتێبی ئایینی یاساغ نییە، هەمووان دەبێت ئەوە بزانین لە ھەرێمی كوردستان ئەم بابەتە بەیاسا ڕێكخراوە بەم شێوەیە:
بەپێی یاسایی چاپەمەنی هەرێمی کوردستان ژمارە (١٠) ساڵی ١٩٩٣ لە ماددەی دووەمدا دەڵێت: “ڕەقابە لەهەرێم ناخرێتە سەر چاپەمەنی، هەر هاووڵاتییەک سەربەستە لەدەرکردنی هەر چاپەمەنییەک، بەپێی حوکمی ئەم یاسایە” .
ههروهها لەماددەی (نۆیەم) ھاتووە: “بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانە قەدەغەن، کە هانی تاوان و کاری تیرۆرستی دەدەن و ڕێوشوێنی بۆ خۆش دەکەن، یان جنێو و تانوت لێدان و ناوزڕاندنی کەسانی تێدایە، یان دەستدرێژی تێدابێت بۆ سەر ئایین و مەزهەبەکان و سیستەمی گشتی” .
ئەگەر ھەر کەسێک لەپێشانگای کتێبی سلێمانی کتێبێکی دۆزییەوە یەکێک لەم بابەتانەی ماددەی نۆ دیاری کردووە، تێدابوو؛ ئەوە ئەو کتێبە ڕێگاپێدراو نییە.
بەشی یاسایی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
٢٥ی تشرینی دووهمی ٢٠٢٣