هه‌واڵ

بەشە نەوتی ٥٧٥ هەزار خێزانی هەرێمی کوردستان نەهاتووە

زێدپرێس

 

تا ئێستا ١٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە دەست حکوومەتی هەرێم گەیشتووە و ١٢٥ لیتر دابەشکراوە، بەڵام بۆ ئەوەی هەر خێزانێک ٢٠٠ لیتر نەوت وەربگرێت، هەرێمی کوردستان پێویستی بە ١١٥ ملیۆن لیتر نەوتی دیکە هەیە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ڕێبین زەنگەنە بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بە ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی ڕاگەیاندووە: “لە ناوچە شاخاوییەکاندا نەوت دابەشکراوە و ئێستا لە ناوەندی شارەکاندا دابەشی دەکەین. بەوەش تا ئێستا ٦٢٠ هەزار خێزان لە دابەشکردنی ١٢٥ ملیۆن لیتر نەوت سوودمەند بوون.”

هێمای بۆ ئەوەش کرد: “لە سەرەتای ئەمساڵەوە داوامان کردووە حکوومەتی فیدڕاڵی، نەوتی پێویست بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکردووە؛ ئەگەر بڕی پێویست بۆ هەرێم بنێرێت، بێگومان دەتوانین دوو بەرمیل نەوت بۆ هەر خێزانێک دابین بکەین.”

بەگوێرەی حکوومەتی هەرێم، تا ئێستا ١٥٠ ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە و بڕی پێویست بۆ دابەشکردنی بەرمیلێک نەوت بەسەر هەموو خێزانێکی هەرێمدا ٢٦٥ ملیۆن لیتر نەوتە.

بەو پێیە بێت، هەرێمی کوردستان پێویستی بە ١١٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی دیکەیە بۆ ئەوەی تەواوی خێزانەکان بەشە نەوتەکەیان وەربگرن و لەسەر ئەو بنەمایەش ئەگەر هەر خێزانێک بڕی ٢٠٠ لیتر نەوتی پێبدرێت، هێشتا ٥٧٥ هەزار خێزان دەمێننەوە کە بەشەنەوتیان بۆ نەهاتووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...