ههواڵ
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەشتەکانی ڕادەگرێت
زێدپرێس
بەهۆحی چڕبوونەوەی تەمومژەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەشتەکانی ڕاگرت و چاوەڕوان دەکرێت سبەی بەیانی لەگەڵ ئاساییبوونەوەی کەشوهەوا گەشتەکانیش ئاسایی ببنەوە.
ئەمشەو، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە، بەگوێرەی بەشی پێشبینی کەشوهەوای فڕۆکەخانەکەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە دەوای کاتژمێر (٢:٠٠)ی بەرەبەیانەوە و لە ئەنجامی چڕبوونەوەی تەمومژەوە ئاستی بینین کەم ببێتەوە و بەو هۆیەوە گەشتەکانی ڕادەگرێت.
هەر ئەمشەو، بەشی پێشبینی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، لە دوای نیوە شەو تا کاتەکانى بەیانى زوو ئەگەرى درووستبوونى تەمێکى مام ناوەند لە هەیە بەتایبەت لە ناوچەکانى ڕۆژئاوای هەولێر، سنورى بەردەڕەش، پارێزگای دهۆک و هەروەها سنورى پارێزگای کەرکووک و سنورى کۆیە و هەندێک ناوچەى پارێزگای سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین.