هه‌واڵ

هەڤاڵ ئەبوبەکر: پشتیوانی دەستپێکردنەوەی خوێندن بن

زێدپرێس

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و جێگرەکانی کۆبووەوە و داوایش لە کەسوکاری قوتابیان دەکات پشتیوانی لە هەنگاوەکانی دەستکردنەوە بە پڕۆسەی خوێندن بکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەبەشداریی جێگرانی پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی کرد و لەگەڵ هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و جێگرەکانیدا کۆبوونەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پارێزگای سلێمانی، لە کۆبوونەوەکەدا، “جەخت لەسەر پشتیوانیکردنی داوا ڕەواکانی مووچەخۆران و مامۆستایان و وانەبێژان و خەڵکی کوردستان کرایەوە و داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی کرا کە مافی هاووڵاتییان و مووچەخۆران تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکەن و کێشەی دارایی و دامەزراندن بەڕیشەیی چارەسەربکەن”.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “حکوومەتی خۆجێیی سلێمانی پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن و وەرزی نوێی خوێندن دەربڕی، بەو هیوایەی هەموو لایەکمان پشتیوانبین بۆ درێژەدان بە خوێندن”.

زیاتر هاتووە “کۆبوونەوەکە داوا لە کەسوکاری بەڕێزی خوێندکاران و قوتابییان دەکات پشتیوانی ئەم هەنگاوانەبن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی شایستە پڕۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...