كه‌لتوورهه‌واڵ

نزیکەی ٥٤ هەزار کەس سەردانی پیشانگای کتێبی زاخۆیان کرد

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لەماوەی شەش ڕۆژی پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ، نزیکەی ٥٤ هەزار کەس سەردانی پیشانگاکەیان کردووە و زیاتر لە ٣٧ هەزار کتێبیش فرۆشراون.

 

گوهدار شێخۆ سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی شەش ڕۆژی یەکەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ، ٥٣ هەزار و ٩٣٤ کەس سەردانی پیشانگاکەیان کردووە و ٣٧ هەزار و ٢٦٣ کتێب فرۆشراون.

 

یەکەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ و دەڤەری بادینان لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ تاوەکوو ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ بە بەشداری دەیان ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە لە هەرێمی کوردستان، وڵاتانی عێراق، ئێران، تورکیا، سووریا و وڵاتانی دیکەی عەرەبی و نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.

 

ئەوە یەکەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێب بوو لە سەرتاسەری دەڤەری بادیناندا و وەک چالاکییەکی گەورەی ڕۆشنبیری و کەلتووری، دەنگدانەوەیەکی گەورەی دروست کرد و لەلایەن خەڵکەوە پێشوازییەکی بەرفرەوانی لێ کرا.

 

ناوەندەکانی بەشدار لە پیشانگاکە و دەستەی سەرپەرشتیارانی پیشانگا، ئەزموونەکەیان بە سەرکەوتوو لەقەڵەم دا و چاوەڕوان دەکرێت ساڵانی داهاتوو، بە هەمان شێوە پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ بکرێتەوە.

 

تاوەکوو ئێستا، ساڵانە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە شاری سلێمانی پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێب دەکرێنەوە و زاخۆ سێیەمین ناوەندی هەرێمی کوردستانە کە پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تێدا دەکرێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button