هه‌واڵ

گوهدار زێباری بە شەش مانگ زیندانیکردن سزادرایەوە

زێدپرێس

 

بۆ جاری سێیەم گوهدار زێباری یەکێک لە گیراوانی بادینان، بە شەش مانگ زیندانیکردن سزادرایەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

تیمی پارێزەرانی گوهدار زێباری لەبەردەم دادگای هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕوونیان کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەم ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دانیشتنی دادگای هەولێر، گوهدار زێباری بە شەش مانگ زیندانیکردن بۆ جاری سێیەم سزادرایەوە.

بەگوتەی تیمی پارێزەران و خانەوادەکەی، سزادانی گوهدار زێباری لەسەر تاپڕێکی ڕاوکردن بووە، کە خاوەندارێتییەکەی بۆ باپیریان دەگەڕێتەوە و وەک ئامرازێکی کەلەپووری هەڵیانگرتووە.

لەلایەن دادگای هەولێرەوە، گوهدار زێباری بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و بەگوێرەی بڕگەی ١ لە ماددەی ١٥ی یاسای هەڵگرتنی چەک لە هەرێمی کوردستاندا سزادراوە.

کەسوکار و هاوڕێیانی گوهدار زێباری، هەر لە هەمان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا، دووپاتیان لەوە کردەوە، دۆسیەی گوهدار زێباری وەک سەرجەم دۆسیەی گیراوانی بادینان، دۆسیەیەکی سیاسییە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...