شرۆڤه‌كه‌لتوور

ھۆڵۆکۆستی “ھیندییە سوورەکان”

ئەژماری فەوتان‌ و لەناوچوونی "ھیندییە سوورەکان": خەمڵاندنی لەدەستدانی ژیان لە ھۆڵۆکۆستی گەلە ڕەسەنەکاندا، لەساڵی ١٤٩٢ تا ئێستا

لێکۆڵینەوەی: دەیڤید مایکڵ سمیس، پرۆفیسۆری مێژوو – زانکۆی ھیوستن- تەکساس (ئەمریکا)

لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق

 

لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا، توێژەران شتێکی زۆریان دەربارەی سروشت و پانتایی ئەو شتە فێربوون کە ڕەسڵ تۆرنتن ناوی لێنابوو داڕمانی دیمۆگرافیی دانیشتووانی ڕەسەن لە نیوەگۆی ڕۆژئاوای زەوی لە دوای ساڵی ١٤٩٢وە١ وەک دەیڤید ستانارد باسی دەکات، نزیکەی ژمارەیەکی بەدەر لە خەیاڵی ئەو کوشتن و مردنانەی بەھۆی داگیرکردنی ئەم خاک و وڵاتانە لەلایەن ئەوروپییەکان و نەوەکانیانەوە “خراپترین ھۆڵۆکۆستی مرۆیی پێکدەھێنێت کە جیھان تا ئێستا شایەتحاڵی بووە”٢. لە سەدەی بیستەمدا و لە دەیەکانی ڕابردوودا، لێکۆڵەران کۆمەڵێک خەمڵاندنیان بۆ دانیشتووانی ڕەسەن لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا پێش ساڵی ١٤٩٢ پەرەپێداوە. ھەروەھا توێژەران زانیارییەکی بەرچاویان سەبارەت بە ڕۆڵی نەخۆشییەکان، جەنگەکان، توندوتیژیی جینۆسایدئامێز، کۆیلەکردن، گواستنەوەی زۆرەملێ، لەناوبردنی سەرچاوە خۆراکییەکان، کۆکردنەوە، وێرانکاریی ڕێگاکانی ژیان، دابەزینی ڕێژەی لەدایکبوون و ھۆکارەکانی تری ھۆڵۆکۆستی گەلە ڕەسەنەکان.٣ ئەم توێژینەوەیە سوود لە کارەکانی ڕەسڵ تۆرنتن و دەیڤید ستانارد و زانایانی تر وەردەگرێت لە ھەوڵدان بۆ ژماردنی خەڵکە ڕەسەنە فەوتاوەکان یان مردووەکان- واتە لە گەڵاڵەکردن و پەرەپێدانی زانیاریدا و خەمڵاندنێکی گونجاو، ئەگەر زۆر زەق بێت، بۆ کۆی لەدەستدانی ژیانی گەلە ڕەسەنەکان کە بەھۆی کۆڵۆنیالیزمەوە لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا، کە لە ئێستادا خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ھەرچەندە ئەم شیکارییە بە ناچاری تاریک و دڵتەزێنە، بەڵام زۆر شت ھەیە بەدەستبھێنرێت بە تێگەیشتن لە بەردەوامترین لەدەستدانی ژیان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا –  چ بۆ ئەو کەسانەی ئەمڕۆ دەژین و چ بۆ نەوەکانی داھاتوو.

لە وەرچەرخانی سەدەی بیستەمدا، کۆی ژمارەی دانیشتووانی ڕەسەن کە لە تەواوی نیوەگۆی ڕۆژئاوادا دەژیان بۆ ٤ – ٤.٥ ملیۆن کەس دابەزیبوو.٤ لە ساڵی ١٨٠٠دا، تەنھا نزیکەی ٦٠٠ ھەزار کەس مابووەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا.٥ لە ساڵی ١٩٠٠دا، ژمارەی دانیشتووانی خەڵکی ڕەسەنی ئەم وڵاتە گەیشتە نزمترین خاڵ کە نزیکەی ٢٣٧ ھەزار کەس بوو.٦ پاشان قەبارەی دانیشتووانی ڕەسەن لە نیوەگۆی زەویدا و ئەم وڵاتە دیسانەوە کەوتە گەشەکردن و لە سەدەی ڕابوردوودا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش زیادیکرد. ئەمڕۆ نزیکەی ٧٠ ملیۆن خەڵکی ڕەسەن لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا دەژین.٧ ئێستا نزیکەی ٧.٢٥ ملیۆن ھیندیی ئەمریکی، ڕەسەنی ئالاسکا و ڕەسەنی ھاوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادان.٨ بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بێوێنەییەی مێژوویی و ڕاگواستنی لە باسکردن نەھاتوو تراجیدی و کارەساتبار کە لە دوای ساڵی ١٤٩٢وە ڕوویدا، مانەوەی خەڵکی ڕەسەن بەڕاستی نائاساییە. بەھەرحاڵ، تا ئەمڕۆش میراتی داگیرکاری و زەوتکردن و کۆڵۆنیالیزم لە بەرپابوونی زیانێکی ترسناک و مرۆیی بەردەوامە.

لێکۆڵینەوە زانستییە جیددییەکان سەبارەت بە قەبارەی دانیشتووانی ڕەسەن لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا پاش ساڵی ١٤٩٢ لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە دەستی پێکرد. لە ساڵی ١٩٢٤دا پۆڵ ڕیڤێت مەزەندەی کرد کە لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٠ ملیۆن کەس لە نیوەگۆی زەویدا ژیاون لە پێش دەسپێکردنی ھۆڵۆکۆستی خەڵکە ڕەسەنەکاندا.٩

دیسان ھەر لەو ساڵەدا، کارڵ ساپەر ژمارەی دانیشتووانی ڕەسەنی لە نیوەگۆی زەویدا لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٠ ملیۆن کەس خەمڵاند.١٠ دواتر ھەردوک ڕیڤێت و ساپەر پێداچوونەوەیان بە خەمڵ و مەزەندەکانیاندا کرد و بۆ نزیکەی ١٥.٥ ملیۆن و٣١ ملیۆن بەدوای یەکدا دابەزین.١١ لە ساڵی ١٩٣٩دا، ئەڵفرێد کرۆبەر گەیشتە مەزەندەیەکی زۆر کەمتر کە تەنھا ٨.٤ ملیۆن بوو بۆ تەواوی نیوەگۆی باکوور.١٢ لە ساڵی ١٩٦٤دا، وودرۆ بۆرا خەمڵاندنێکی زۆر گەورەتری بۆ “سەرووی ١٠٠ ملیۆن” دانیشتووانی ڕەسەن لە نیوەگۆی باکوور ڕاگەیاند.١٣ دوو ساڵ دواتر، ھێنری دۆبینس دانیشتووانی ڕەسەنی نیوەگۆی لە نێوان ٩٠ ملیۆن و ١١٢.٥ ملیۆندا مەزەندە کرد.١٤ لە ساڵی ١٩٧٦دا، ویلیەم دێنێڤان ژمارەی دانیشتووانی ڕەسەنی لە نێوان ٤٣ بۆ ٧٢ ملیۆن کەس خەمڵاند، کە خاڵی ناوەڕاستی زیاتر لە ٥٧ ملیۆن کەسە.١٥ ساڵی ١٩٨٧، پۆرنتن مەزەندەی نزیکەی ٧٥ ملیۆنی کرد.١٦ بۆ ساڵی دواتر، دۆبینز بە شێوەیەکی بەرچاو پێداچوونەوەی بە خەمڵاندنەکەیدا کرد و گەیاندیە ١٤٥ ملیۆن.١٧ لە ساڵی ١٩٩٢دا، ستانارد ژمارەی دانیشتووانی ڕەسەن یان سەرەتایی نیوەگۆی بە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن کەس خەمڵاند.١٨

ھەروەھا توێژەران خەمڵاندنی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە بۆ ژمارەی دانیشتووانی ڕەسەنی پێش ساڵی ١٤٩٢ی ئەو زەوییانە پەرەپێداوە کە ئەمڕۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێکدەھێنن. لە ساڵی ١٩١٠ جەیمس موونی ئەم ژمارەیەی بە نزیکەی ٨٤٦ ھەزار کەس خەمڵاند. دواتر پێداچوونەوەی بە خەمڵاندنەکەیدا کرد بۆ زیاتر لە ٨٧٩ ھەزاری دانا.١٩ لە ساڵی ١٩٣٩دا، کرۆبەر وایبۆچوو کە ئەم ژمارەیە تەنھا نزیکەی ٧٢٠ ھەزار کەس بووە پێش ھاتنی ئەوروپییەکان.٢٠ لە ساڵی ١٩٧٦دا، دۆگڵاس ئوبیلەیکەر دانیشتووانی ڕەسەنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بە زیاتر لە ٨٥, ١ ملیۆن مەزەندە کرد.٢١ لە ساڵی ١٩٨١، تۆرنتن و ھاوکارەکەی جوان مارش- تۆرنتن خەمڵاندنێکی ١.٨٤٥ ملیۆن کەسیان گەڵاڵە کرد، کە زۆر نزیک بوو لە خەمڵاندنەکەی ئوبێلاکەر.٢٢ وەک دواتر تۆرنتن شیدەکاتەوە، کەوا ئەم مەزەندەیە پشت بەو گریمانەیە دەبەستێت کە شێوازی ڕاگواستنی نێوان ساڵانی ١٤٩٢ و ١٨٠٠ بووە کە ھێڵکارییە، واتە “لە ھێڵێکی ڕاستدا”. بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر قەناعەتی پێکرد کە داڕمانی دیمۆگرافیی دانیشتووانی ڕەسەن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ئێستادا “کێرڤێکی توندترە بەرەو خوارەوە.” تۆرنتن پێداچوونەوەی بە بۆچوونەکەی پێشوویدا کرد و گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم خەڵکە ڕەسەنە لە ساڵی ١٤٩٢دا ژمارەیان زیاتر لە ٥ ملیۆن بووە.٢٣ ھەروەھا مەزەندەی ئەوەشی کردووە کە بێجگە لەوە دوو ملیۆنی تری خەڵکی ڕەسەن کاتی خۆی لەو خاک و ھەرێمانەدا ژیاون کە ئەمڕۆ کەنەدا و ئالاسکا و گرینلاندن.٢٤ لە ساڵی ١٩٩٢دا، ستانارد مەزەندەی ئەوەی کردووە کە لە نێوان ٨ – ١٢ ملیۆن خەڵکی ڕەسەن لە ئەمریکای باکووری سەرووی مەکسیکی ئەمڕۆدا ژیاون.٢٥ لە ساڵی ٢٠١٤دا، ڕۆکسان دونبار – ئۆرتیز خەمڵاندنی ئەوەی کردووە کە نزیکەی ١٥ ملیۆن خەڵکی ڕەسەن لەو شوێنەدا ژیاون کە ئێستا بووە بەو کیشوەرەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لەسەرە.

جیاوازییەکانی توێژینەوە سەبارەت بە قەبارەی دانیشتووانی ڕەسەن لەم نیوەگۆیە و ئەم وڵاتەدا تا ئەمڕۆش بەردەوامە و ناتوانرێت بگوترێ کەوا کۆدەنگیی لەسەرە. وەک تۆرنتن ڕوونی کردووەتەوە، “ئێمە بە تەواوی نازانین چەند ھیندیی ئەمریکی لە نیوەگۆی ڕۆژئاوادا بوون، یان تەنانەت بەشێکیشی، کاتێک کە کۆڵۆمبس ھاتووە”.٢٦ سەرەڕای ئەوەش، تۆرنتن جەختی لەوە کردووەتەوە کە “بەڵام ئەگەری ئەوە ھەیە بگەینە ئاستی خەمڵاندنێکی گونجاو بۆ دانیشتووانی ھیندیی ئەمریکی لەو کاتەدا”.٢٧ چۆن دەتوانرێت ئەمە بکرێت؟ بە لەبەرچاوگرتنی ئەو خەمڵاندنە جیاوازانەی کە لەلایەن پسپۆڕانی جۆراوجۆری ئەو بوارەوە گەڵاڵە کراون، چۆن توێژەرانی تر و کەسانی پەیوەندیدار دەتوانن بزانن کام ژمارە زۆرترین گونجاوی و زۆرترین ئەگەری وردیی تێدایە؟

تەنانەت ئاگادارترین و گونجاوترین خەمڵاندن بۆ دانیشتووانێک کە زیاتر لە پێنجسەد ساڵیان نێوانە لەگەڵ لێکۆڵینەوەی ھاوچەرخدا، بە ناچاری لە باشترین حاڵەتدا نزیکبوونەوەیەکی زۆر گشتییە. لێکۆڵینەوە دیمۆگرافییە بەئازار و پەرەسەندووەکانی تۆرنتن خۆی لە ماوەی سێ دەیە و نیوەکەی ڕابردوودا، بەبێ گومان باشترین نموونەی ئەم جۆرە لێکۆڵینەوە و وردەکارییە دەخاتە ڕوو. تۆرنتن تەحەدای خەمڵاندنە زۆر نزمەکەی موودیی کردووە کە دانیشتووانی ڕەسەن لە ناوچەکانی ئەمڕۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی کیشوەریدا چونکە گریمانەیان کردووە کە ھیچ بەرکەوتنێکی بەرچاوی سەرەتایی ڕەسەن – ئەوروپی یان لەدەستدانی کارەساتبارێکی سەرەتایی دانیشتووانی ڕەسەن بەھۆی نەخۆشییە ئەوروپییەکان و/ یان ئەفریقییەکانەوە نەبووبێت. لە بەرامبەردا، تۆرنتن ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ماوەی نیوەی یەکەمی سەدەی شانزەھەمدا پەتایەکی کارەساتبار و لەدەستدانی دانیشتووان ھەبووە “لە ئەنجامی بەرکەوتنی ڕووداوەوە، یان تەنانەت بەبێ بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ، چونکە نەخۆشی لە خێڵێکی ھیندیی ئەمریکییەوە بۆ خێڵێکی تر بڵاوبووەتەوە”.٢٨ ھەروەھا تۆرنتن تەحەدای خەمڵاندنی زۆر بەرزتری دانیشتووانی ڕەسەنی دۆبینزی کردووە، کە لەسەر بنەمای گریمانە ماڵتۆسییەکانە کە “دانیشتووان مەیلیان بۆ زیادبوون ھەیە بەدەر لە سنووری ئەو خۆراکانەی کە لەبەردەستیاندایە لەھەر ئاستێکی تایبەتی تەکنەلۆجیادا”٢٩ وەک تۆرنتن ڕوونیکردووەتەوە کەوا “مەرج نییە دانیشتووانی مرۆڤ فراوانتر بن و ژمارەیان ئەو سنوورانە تێپەڕێنێت کە تەکنەلۆجیا و سەرچاوە سروشتییەکان ڕێگەیان پێدەدەن”٣٠ ھەروەھا تۆرنتن ئاماژەی بە لێکۆڵینەوە ھاوچەرخەکانی کردووە کە “ئاماژە بە نەبوونی پەیوەندی لە نێوان قەبارەی دانیشتووان و توانای ھەڵگرتنی ژینگەکانیان دەکات” بۆ دانیشتووانی ڕەسەن لە ناوچەکەدا کە ئەمڕۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.٣١

خەمڵاندنی تۆرنتن کە نزیکەی ٧٥ ملیۆن خەڵکی ڕەسەن لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا ژیاون لە ساڵی ١٤٩٢دا و خەمڵاندنی ئەو کە زیاتر لە ٥ ملیۆن کەس لە ناوچەیەکدا ژیاون کە دواتر بووە کیشوەری ئەمریکا، بە بێگومان لە ڕووی میتۆدۆلۆجییەوە وریاترین و متمانەپێکراوترین ھەڵسەنگاندنی ئێستان بۆ توێژەرانی ئەم بوارە. وەک جەیمس ویڵسن بۆیدەچێت، خەمڵاندنی تۆرنتن بۆ کۆی گشتیی زیاتر لە ٧ ملیۆن خەڵکی ڕەسەن لە باکووری مەکسیک ڕەنگە “نزیکترین بێت لە ژمارەیەکی گشتیی پەسەندکراو” و “ژمارەیەک بۆ نیوەگۆی ڕۆژئاوا بەگشتی ٧٥ بۆ ١٠٠ ملیۆن کەس” زۆر نائاسایی نەبێت.٣٢ ڕەنگە لێکۆڵینەوەکانی داھاتوو دانیشتووانێکی ڕەسەنی گەورەتر ئاشکرا بکەن، بەڵام خەمڵاندنەکانی تۆرنتن کە بە وردی لەبەرچاو گیراوە و مەودای ناوەڕاست خاڵی دەستپێکی گرنگ بۆ گەڵاڵەکردنی خەمڵاندنی بەئاگا و بەجێ بۆ کۆی لەدەستدانی ژیان لە ھۆڵۆکۆستی ڕەسەنەکاندا دابین دەکەن.

ھەروەھا کارەکانی تۆرنتن و ستانارد و توێژەرانی تر زۆر گرنگ بوون لە گەڵاڵەکردنی تێگەیشتنێکی زیاتر لە ھۆکارە تایبەتە جیاوازەکانی پەیوەست بە یەکتری ئەم داڕمانە دیمۆگرافییە بوون. ئەم لێکۆڵینەوەیە پووچەڵکردنەوەی بەھێزی ھەوڵەکانی گانتەر لۆوی و مایکڵ مێدڤێد و شرۆڤەکارانی تر دەدات بۆ کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتیی داگیرکەرانی ئەوروپی و نەوەکانیان بەرامبەر بە ھۆڵۆکۆستی خەڵکە ڕەسەنەکە. ئەم جۆرە ھەوڵانە بەزۆری بریتی بوون لە چڕکردنەوەی سەرنجی تەسک لەسەر گرنگیی ئەو نەخۆشیانەی کە ئەوروپییەکان و کۆیلە ئەفریقییەکانیان لە فەوتاندنی خەڵکی ڕەسەندا ھێناویانە و نکووڵی لە نیاز  مەبەستی جینۆسایدی داگیرکەران دەکەن.٣٣ لە بەرامبەردا، ستانارد نووسیویەتی:

“ڕاستە، بە مانایەکی ئاشکرای چەندایەتیی ژماردنی تەن، کە ئەو شاڵاوی نەخۆشییەی لەلایەن ئەوروپییەکانەوە گوێزراوەتەوە و لە نێو دانیشتووانی بەناو “خاکی پاکیزە یان چۆڵ و کەس تێدا نەبوو virgin land”ی ئەمریکادا بڵاوبووەتەوە و لە ھەر ھێزێکی تری وێرانکەر زیاتر بووە بە ھۆی مردن و قڕکردن. بەھەرحاڵ، بە چاوخستنە سەر نزیکەی تەواوی نەخۆشی و جێگرتنەوەی بەرپرسیارێتیی کوشتنی بەکۆمەڵ لەسەر سوپایەکی میکرۆبی داگیرکەر، نووسەرانی ھاوچەرخ تادێت ئەو بڕوایەیان لە لا دروستبووە کە بنبڕکردنی ئەو دەیان ملیۆن خەڵکە بەبێ ئاگاداری بووە و ئەمەش مەسەلەیەکی خەمناک بووە، بەڵام ھەم حەتمی و ھەم “دەرئەنجامی نەخوازراو”ی کۆچی مرۆڤەکان و پێشکەوتن بووە… بەڵام لەڕاستیدا، لەناوچوونی نزیکەی تەواوی خەڵکی ڕەسەنی نیوەگۆی ڕۆژئاوا نە بەبێ ئاگاداری بووە و نە حەتمی بووە.٣٤

ستانارد پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە “پەتای میکرۆبی” و “جینۆسایدی ئامانجدار” لە ھەندێک کاتدا بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە دوای ساڵی ١٤٩٢ کاریان کردووە بەڵام زۆرتر “نەخۆشی و جینۆساید ھێزی وابەستە بوون بە یەکەوە کە بە شێوەیەکی داینامیکی کاریان کردووە” و کاریگەریی   پەیوەندیدار و لێکگرێدراویان بووەتە ھۆکاری مردنی ئەو ژمارە ھێجگار زۆرەی خەڵکی ڕەسەن.٣٥

تۆرنتن وەک ستانارد دانی بەوەدا ناوە کە نەخۆشییە ئەوروپییەکان و ئەفریقییەکان گرنگترین ھۆکاری “داڕمانی دیمۆگرافیی” کارەساتبار بوون بۆ دانیشتووانی ڕەسەن لە ناوچەکەدا، کە ئەمڕۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ڕەنگە ئاوڵە، تیفۆس و سورێژە کوشندەترین نەخۆشی بووبێتن بۆ خەڵکی ڕەسەن و تۆرنتن ئاماژەی بە خەمڵاندنی دۆبینز کردووە کە “نەخۆشییەکی درمیی توند کە دەبێتە ھۆی مردنی بەرچاو لە ماوەی چوار ساڵ جارێکدا، لە ناو گەلانی ڕەسەنی ئەمریکیدا تەشەنەی کردبێت، تێکڕا لە ساڵی ١٥٢٠وە تا ساڵی ١٩٠٠”.٣٦ بەڵام تۆرنتن بە ھەمان شێوە جەختی لەسەر کاریگەریی ھۆکارە گرنگەکانی تریش کردووەتەوە.٣٧  ھەروەھا بە بۆچوونی ئەو:

“پێدەچێت دانیشتووانی ڕەسەنی ئەمریکی نەک تەنھا بەھۆی کاریگەرییە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی نەخۆشی بەڵکوو بەھۆی کاریگەرییە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی شەڕ و جینۆساید و کۆیلەکردن و دوورخستنەوە و گواستنەوەی زۆرەملێ و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگا و کولتوور و شێوازەکانی ژیانی ھیندییەکانی ئەمریکا کە ھاوڕێی کۆڵۆنیالیزمی ئەوروپییە کەم بووبێتنەوە”.٣٨

بەدوای کڵارک سپێنسەر لارسندا، تۆرنتن ئاماژەی بەوە کردووە کە گواستنەوەی دانیشتووان، کاری زۆرەملێ، گۆڕینی ژەمە خۆراک و زیانەکانی تر کە بەسەر خەڵکی ڕەسەندا ھاتوون “بە شێوەیەکی ئاڵۆز لەخۆیاندا وێرانکەر بوون و زۆرجار لەگەڵ نەخۆشیدا کاری خۆیان کردووە بۆ کەمکردنەوەی دانیشتووانی ھیندیی ئەمریکی”.٣٩ ھەروەھا تۆرنتن ئاماژەی بە ئەنجامەکەی کاری مایستەر کردووە کە “دواتر کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان لێکەوتووەتەوە کە لە ئەنجامی نەخۆشییەوە بووە، بووەتە شتێکی ڕێتێچوو، چونکە ھیندییەکان لە زێد و زەوی و زاریان دوورخراونەتەوە و سەرچاوەکانی تری ژیان و گوزەرانیان لێ زەوتکراوە”.٤٠

تۆرنتن و ستانارد و شرۆڤەکارانی تر جەختیان لەسەر گرنگیی شەڕ و جینۆساید کردووەتەوە لە ھۆڵۆکۆستی خەڵکی ڕەسەندا. تۆرنتن ئاماژەی بە خەمڵاندنی سەرەتایی ئیسپانیایی کە بووە قەشە بارتۆلۆم دی لاس کاساس ھێناوەتەوە کە لەبنەڕەتدا لە نێوان سێ بۆ چوار ملیۆن خەڵکی ڕەسەن لەو کۆمەڵە دوورگەیەدا ژیاون کە بە ھیسپانیۆلا ناسراوە.٤١ ئەوان لە ماوەی چەند دەیەیەکی داگیرکاریی ئەوروپییەکان و لە ئەنجامی جەنگ و شەڕەکان، جینۆساید، کۆیلەکردن، نەخۆشی و ھۆکارەکانی تری پەیوەندیداردا زۆربەیان مردوون.٤٢ جەنگەکان و جینۆساید بە گرێدان لەگەڵ “زریان و شاڵاوی نەخۆشی” و ھۆکاری پەیوەندیدارەوە سەری کێشاوەتەوە بۆ ئەگەری ٤٠ ملیۆن مردن لەو وڵاتانەی کە ئەمڕۆ مەکسیک، ناوەندی ئەمریکا، پیرۆ و شیلین لە کۆتاییەکانی ساڵانی ١٥٦٠کاندا.٤٣ لەو سەدانەی بەدوای ھەردوک دەسەڵاتدارانی کۆڵۆنیاڵیی ئیسپانی و دەوڵەتە سەربەخۆ نوێکانی سەرانسەری ھەردوو ئەمریکادا ھاتن شەڕ لەدژی گەلانی ڕەسەن و توندوتیژیی جینۆسایدئامێز بەردەوام بوون. ھەندێک لە شەڕ و ململانێ گەورەکانی ئەمریکای باشوور بریتی بوون لە جەنگی ئاراوکۆ لە شیلیی ئەمڕۆ،  شەڕی گوارانی لە بەرازیل و پاراگوای و ئەرجەنتین، یاخیبوون و ڕاپەڕینی توپاک ئامارو لە پیرۆ، “ھێورکردنەوەی” ئاراوکانیا لە شیلی و داگیرکردنی بیابان لە ئەرجەنتین.٤٤ تۆرنتن ئاماژەی بەوە کردووە کە سەدان ھەزار خەڵکی ڕەسەن لە کاتی شەڕەکاندا لەگەڵ ئەوروپییەکان و نەوەکانیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ئەمڕۆدا لەناوچوون و فەوتان.٤٥ ھەروەھا ئیشارەتی بەوەش کردووە کە کاتێک خەڵکە ڕەسەنەکان ژیانیان لەدەستداوە “جینۆسایدی ئاشکرا” لە کالیفۆرنیا،    تەکساس و ناوچەکانی تر زیاد دەکرێت بۆ ژمارەی قوربانیانی شەڕە فەرمییەکان، بەدڵنیاییەوە کۆی ژمارەی کوژراوانی توندوتیژی زۆر زیاتر دەبێت.٤٦

بێجگە لە کاریگەرییە کوشندەکانی نەخۆشی و شەڕ و جینۆساید، تۆرنتن جەختی لەوەش کردووەتەوە کە زۆرێک لە نەتەوە ڕەسەنەکان لەو شوێنەی کە ئەمڕۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانە “دوورخراونەتەوە، گواستراونەتەوە، بڵاوەیان پێکراوە، کۆکراونەتەوە، یان ناچارکراون کۆچ بکەن، بەلایکەمەوە جارێک دوای بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەوروپییەکان یان ئەمریکییەکان”.٤٧ ھەروەھا تێبینیی ئەوەشی کردووە کە گواستنەوەی زۆرەملێی زیاتر لە سەد ھەزار خەڵکی ڕەسەن بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری میسیسیپی لە ماوەی نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەھەمدا ڕاستەوخۆ بووە ھۆی وێرانکردنی شێوازەکانی ژیان و ئەنجامیش بووە بەھۆی زیاتر لەدەستدانی ژیان و لەناوچوون.٤٩ ھێرشە وێرانکەرەکانی تر بۆ سەر ئەم شێوازانەی ژیان بریتی بوون لە:

“نێردە و لەشکرکێشییەکانی ئیسپانیا لە کالیفۆرنیا و فلۆریدا و تەکساس، ھەوڵەکانی حکوومەتی ئەمریکا بۆ ئەوەی ھیندییەکانی پێدەشتەکان بکەنە ئاژەڵدار و ھیندییەکانی باشوور بکەنە جووتیاری ئەمریکی… ھەوڵەکانی کەنیسە و حکوومەتەکان بۆ ھەڵتەکاندنی سیستەمەکانی ئایینی و حکوومی و خزمایەتیی ھیندییەکان… لەناوبردنی زۆرجار بە ئەنقەستی گیا و گیاندارەکان (فاونا و فلۆرا) کە ھیندییەکانی ئەمریکا بۆ خۆراک و مەبەستی تر بەکاریان دەھێنان … نزیکبوونەوەی لەناوچوونی گامێش…”.٥٠

ھەروەھا برسێتی و بەدخۆراکیی بەربڵاو، کاریگەرییە زیانبەخشەکانی کاری زۆرەملێ، خووگرتن بە مەیخوادنەوەوە، بێھێزی و نائومێدی، دابەزینی توانای منداڵبوون و ھۆکارەکانی دیکەش بەشداربوون لە ھۆڵۆکۆستی خەڵکە ڕەسەنەکە.٥١

وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، داڕمانی دیمۆگرافیای دانیشتووانی گەلانی ڕەسەن لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا و لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا کۆتایی ھات، بەڵام تێچووی کەڵەکەبووی مرۆیی لە داگیرکردن و زەوتکردن و کۆڵۆنیالیزم لەلایەن ئەوروپییەکان و نەوەکانیانەوە بەردەوام بووە لە گەشەکردن . حکوومەتەکانی مەکسیک، گواتیمالا، بەرازیل، پیرۆ و وڵاتانی تری ئەمریکای لاتین بەردەوام بوون لە کوشتنی چالاکوانانی گەلانی ڕەسەن و خەڵکی ڕەسەنی تر٥٢. بە بەراورد، ئاستی توندوتیژی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کەمتر بووە، بەڵام حکوومەتی فیدراڵی و یاسا بەدەستان و چاودێران بە شێوەی بچڕبچڕ خەڵکی ڕەسەنیان کوشتووە.٥٣ خەڵکی ڕەسەن کە تا ئێستا لە ئەمریکا دەژین و ماونەتەوە لە شەڕەکانی دەرەوەی وڵاتیشدا گیانیان لەدەستداوە و بەردەوامن لە کوشتنیان لەلایەن پۆلیسەوە بە ڕێژەیەکی زیاتر لە ھەر گرووپێکی دیمۆگرافیی تر.٥٤ زیاد لەوەش، ڕێژەی بەرزی ئەوپەڕی ھەژاری، خانووبەرە و شوێنی نیشتەجێی خراپ، نەخۆشی، خراپیی چاودێریی تەندروستی، بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان و خۆکوشتن بەردەوام بوون لە ئازاردان و کارەسات نانەوە بۆ دانیشتووانی ڕەسەن لە سەرانسەری نیوەگۆی ڕۆژئاوادا، بە ویلایەتە یەکگرتووەکانیشەوە.٥٥ جێی سەرسوڕمان نییە کە لێکۆڵینەوەکان لە سێ دەیەی ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرچاوی مردنی زیادەیان لە خەڵکە ڕەسەنەکەی دانیشتووانی ئەمریکا سەلماندووە.٥٦

چەند کەس لە خەڵکە ڕەسەنەکە لە ھۆڵۆکۆستدا لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا لە ساڵی ١٤٩٢وە تا ئێستا مردوون؟ ژمارەی وردی خەڵکی ڕەسەن کە بەھۆی داگیرکاری و دەستبەسەری و کۆڵۆنیالیزمەوە لە ماوەی پێنج سەدە و چارەکی ڕابردوودا مردوون، ھەرگیز نازانرێت و پەیی پێنابرێت. بەڵام ئەمڕۆ دەتوانرێت لانیکەم بە نزیکەیی مردووەکان بژمێردرێت، واتە دیسانەوە، خەمڵاندنی ئاگادار و بەجێ، بۆ کۆی لەدەستدانی ژیانی ڕەسەنەکان لەم نیوەگۆیە و ئەم وڵاتەدا گەڵاڵە بکرێت. ئێمە خەمڵاندنی وردی تۆرنتنمان ھەیە بۆ قەبارەی دانیشتووانی ڕەسەن پێش ھاتنی ئەوروپییەکان و زانیارییەکی بەرچاومان ھەیە لەسەر ھۆکارە تایبەتەکانی پەیوەست بە یەکتری بۆ داڕمانی دیمۆگرافی. بێجگە لەوەش خەمڵاندنێکی جێی متمانەمان ھەیە بۆ قەبارەی دانیشتووانی ڕەسەن لە خراپترین دۆخی  سەرەتای سەدەی بیستەمدا. بێگومان لەگەڵ ئەم زانیاریانەدا، دەتوانین تێڕوانینێکی دیمۆگرافیی گرنگ بەکاربھێنین کە لەلایەن تۆرنتنەوە ئاماژەی پێکراوە، لەکاتێکدا کە ئێمە لە ڕێگەی ئەم حیساباتە حەتمییە تاریک و خەمناکانەوە کار دەکەین.

ستانارد مەزەندەی کردووە کە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن خەڵکی ڕەسەن لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا بەھۆی ئەوروپییەکان و نەوەکانیانەوە لە ماوەی پێنج سەدەی ڕابردوودا کوژراون یان پێشوەختە گیانیان لەدەستداوە. ستانارد گەیشتووەتە ئەم ئەنجامە بە خەمڵاندنی ئەوەی کە ژمارەی خەڵکە ڕەسەنەکە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن بووە و تا سەرەتای سەدەی بیستەم بە ڕێژەی نزیکەی ٩٥% دابەزیوە.٥٧ وارد چەرچڵ مەزەندەی ئەوە دەکات کە کۆی لەناوچوون و مردنی خەڵکە ڕەسەنەکە تا ڕادەیەک لە ١٠٠ ملیۆن زیاترە.٥٨

ھەرچەندە ئەم ژمارانە سەرسوڕھێنەرن، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی تۆرنتن ھۆکارێکی زۆر گرنگ دەخاتە ڕوو بۆ ئەوەی بڵێین کە زیانی مرۆیی ھۆڵۆکۆستی خەڵکی ڕەسەن زۆر زیاتر بووە. وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا، تۆرنتن خەمڵاندنێکی کەمتری بۆ نزیکەی ٧٥ ملیۆن دانیشتووانی ڕەسەنی نیوەگۆی ڕۆژئاوا لە ساڵی ١٤٩٢ گەڵاڵە کردووە و ئەم ژمارەیە تا ساڵی ١٩٠٠ بۆ کەمتر لە ٥ ملیۆن کەس لە نیوەگۆی زەوی دابەزیوە. پێدەچێت ئەم ژمارانە ئاماژەبن بۆ ئەوەی کە لەدەستدانی ژیان لە دەوری ٧٠ ملیۆندا بێت لەم نیوەگۆیەدا. ھەروەھا، وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، تۆرنتن مەزەندەی کردووە کە دانیشتووانی ڕەسەنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمڕۆ لە ساڵی ١٤٩٢دا زیاتر لە ٥ ملیۆن کەس بووە و لە ساڵی ١٩٠٠دا تەنھا نزیکەی ٢٥٠ ھەزار کەسیان ماوەتەوە. پێدەچێت ئەم ژمارانە ئاماژە بەوە بکەن کە لەدەستدانی ژیان لێرە نزیکەی ٥ ملیۆن کەس بووە. بەڵام لەم خاڵەدا لە حیسابکردنی مردنی ڕەسەنەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئێستادا تۆرنتن پرسێکی گرنگی وروژاندووە و ڕوونیشی کردووەتەوە کەوا:

“ئەم چەشنە کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان نەک ھەر ئەوە دەگەیەنێت کە دەوری ٥ ملیۆن ھیندیی ئەمریکی لە ماوەی ٤٠٠ ساڵدا مردوون بەڵکوو لەڕاستیدا چەند ھێندە ژمارەی ئەو نزیکەی ٥ ملیۆن کەسە فەوتاون و مردوون، چونکە وەچە و نەوەی نوێ، بەڵام ھەمیشە لە ڕووی ژمارەوە بچووک، لە ھیندییەکانی ئەمریکا لەدایک بوون و ژیاون و مردوون”.٥٩

ئەم تێگەیشتنە دیمۆگرافییە گرنگە پێویستە بۆ پەرەپێدانی ھەڵسەنگاندنێکی چەندایەتیی گشتگیرتر و متمانەپێکراوتر بۆ ئەو کەسانەی کە لە ھۆڵۆکۆستی گەلانی ڕەسەندا لەناوچوون. بەھەرحاڵ، کتێب و بابەتەکانی تۆرنتن کۆی ژمارەی مردنی ڕەسەنەکانیان لەم وڵاتە یان لە نیوەگۆی زەویدا نەخەمڵاندووە.  توێژەری ئەم باسە لە ساڵی ٢٠١٥دا پەیوەندیی بە تۆرنتنەوە کرد بۆ ئەوەی پرسیار لەبارەی ئەم پرسە دیمۆگرافییانە بکات. لە ئاڵوگۆڕی ئیمەیڵەکانی دواتردا، تۆرنتن ئاماژەی بەوەدا کە خەمڵاندنی وردی خۆی ئەوەیە کە نزیکەی ١٢ ملیۆن خەڵکی ڕەسەن لە سنووری ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نێوان ساڵانی ١٤٩٢ و ١٩٠٠دا مردوون.٦٠ ئەم ژمارە مردنە لە ٢.٥ ھێندەی دابەزینی خەمڵێنراو نزیک دەبێتەوە لە ژمارەی دانیشتووانە ڕەسەنەکە لەم ماوەیەدا. ھەرچۆنێک بێت، خەمڵاندنێک بۆ کۆی ژمارەی ئەو خەڵکە ڕەسەنەی کە لە تەواوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئێستادا مردوون، دەبێت ژیان لەدەستدانی ھاوایی و ئالاسکا و پۆرتۆڕیکۆش لەخۆبگرێت.

کارەکانی دەیڤید ئە. سوانسۆن ئیشارەت بەوە دەکات کە دانیشتووانە ڕەسەن یان نەیتیڤەکەی ھاوای لە ٦٨٣ ھەزار کەسی ڕەسەنەوە پاش گەیشتنی جەیمس کووکی  گەڕیدە و دۆزەرەوەی بەریتانی،  لە ساڵی ١٧٧٨دا بۆ ئێرە تا ساڵی ١٩٢٠ دابەزیوە بۆ ٢٤ ھەزار کەس، واتە لەدەستدانی ژیانی ٦٥٩ ھەزار کەس بووە.٦١ سوانسۆن باوەڕی وایە کە ناتوانرێت کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی لەوێ فەوتاون لە ساڵی ١٧٧٨ەوە حیسابی بۆ بکرێت، بۆیە دەبێت ژمارەی ٦٥٩ ھەزار بەس بێت بۆ ھەژمارەکانمان.٦٢ ڕەنگە خەمڵاندنی موونی بۆ نزیکەی ٧٢٦٠٠ خەڵکی ڕەسەن کە لە ساڵی ١٤٩٢ لە ئالاسکا ژیاون، ژمارەیەکی زۆر کەم بێت، بەڵام خەمڵ و مەزەندەی ئەو بۆ تەنھا نزیکەی ٢٨٣٠٠ کەس کە لەوێ ماونەتەوە لە دەوروبەری ساڵی ١٩٠٠دا تا ڕادەیەک وردە. ئەگەر چەند ھێندەیەکی ٢،٥ بۆ ئەم دابەزینە کە نزیکەی ٤٤٣٠٠ کەسە بەکاربھێنرێت، ئەوا کۆی ژمارەی مردنی ڕەسەنەکان لە ئالاسکا کە بەھۆی کۆڵۆنیالیزمەوە لە ساڵی ١٤٩٢ەوە فەوتاون وا دیارە نزیکەی ١١٠٧٥٠ کەس بووە.٦٣ لە پۆرتۆڕیکۆی ئەمڕۆدا، ژمارەی دانیشتووانی گەلی تاینۆ (ئاراواک) لانیکەم ٢٠ ھەزار کەس بووە لە ساڵی ١٤٩٢ بەڵام لە ماوەی نزیکەی چەند دەیەیەکدا لەناوببرێتن، بۆیە پێویست ناکات کۆلکەی چەند جاران بۆ ئەم بوارە بەکاربھێنرێت.٦٤ بەکورتی دەتوانرێت ئەوە بخەمڵێندرێت کە نزیکەی ٧٩٠ ھەزار مردن و لەناوچوونی گەلانی ڕەسەن بەھۆی کۆڵۆنیالیزمەوە ڕوویاندابێت لە ھاوای و ئالاسکا و پۆرتۆڕیکۆدا.

ھەروەھا دەبێت مردنی خەڵکی ڕەسەن کە لە ساڵی ١٩٠٠ەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەھۆی میراتی کۆڵۆنیالیزم و ڕەگەزپەرستیی دامەزراوەیی ھاوچەرخەوە ڕوویداوە، بژمێردرێت. کۆی ژمارەی مردنی ڕەسەنەکان کە لە ئەنجامی شەڕ و سەرکوتکردن و توندوتیژیی ڕەگەزپەرستییەوە لە ساڵی ١٩٠٠ەوە ڕوویانداوە ڕەنگە ٢٥٠ ھەزار زیاتر بێت.٦٥ ژمارەیەکی زۆر گەورەتری مردن بەھۆی ئەو بارودۆخە ئابووری و تەندروستییە سەختانەوە بووە کە زۆرێک لە خەڵکی ڕەسەن تووشی ھاتوون. کەمی و دەگمەنیی زانیاریی ئامار لەسەر لەدایکبوون و مردن و لەناوچوونی گەلانی ڕەسەن بۆ زۆربەی سەدەی بیستەم، وا دەکات کە مەحاڵ بێت کۆی ژمارەی مردنە زیادەکان بە وردی بخەمڵێندرێت. بەڵام خەمڵاندنێک بۆ نزیکەی ٢٠٠ ھەزاری کۆی گشتیی مردنی خەڵکی ڕەسەن کە دەگەڕێتەوە بۆ میراتی کۆڵۆنیالیزم و ڕەگەزپەرستیی دامەزراوەیی لە ساڵی ١٩٠٠ەوە ڕەنگە موحافزکارانە بێت.٦٦

بەکورتی، بۆ تەواوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ئێستا لە ساڵی ١٤٩٢وە تا ئێستا، کۆی ژمارەی مردنی گەلە ڕەسەنەکان ئەو ١٢ ملیۆن کەسە دەگرێتەوە کە تۆرنتن مەزەندەی کردووە، بێجگە لە نزیکەی ٧٩٠ ھەزار مردنی تر کە لە ھاوای، ئالاسکا، پۆرتۆڕیکۆ ڕوویداوە و نزیکەی ٢٠٠ ھەزار مردنی زیادە لە ساڵی ١٩٠٠ەوە. بەم شێوەیە، پێدەچێت ھۆڵۆکۆستی گەلانی ڕەسەن لەم وڵاتەدا نزیکەی ١٣ ملیۆن کەسی کوشتبێت. لە ڕووی ئاماژەوە، ئەم ژمارە ترسناکە لە مردن تەنھا بەشێکی زۆر کەم بوو لە ھۆڵۆکۆستی سڕکردنی مێشک لە سەرانسەری نیوەگۆی ڕۆژئاوادا. کاتێک کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانی نیوەگۆی مەزەندەکراوی تۆرنتن کە ٧٠ ملیۆن کەسە، بە ٢.٥ جاران دەکرێت، لەوانەیە کۆی ژمارەی مردنی گەلانی ڕەسەن لە سەرانسەری نیوەگۆی ڕۆژئاوادا لە نێوان ساڵانی ١٤٩٢ بۆ ١٩٠٠ نزیکەی ١٧٥ ملیۆن کەس بێت.٦٧ ھەڵبەت ژمارەی مردنی گەلانی ڕەسەن لە نیوەگۆی زەویدا بەھۆی شەڕ، ستەم و سەرکوتکردن، ڕەگەزپەرستی و بارودۆخی سەختی ژیان لە ساڵی ١٩٠٠ەوە بە دڵنیاییەوە دەگاتە ملیۆنان کەس.٦٨

بە ھەر پێودانگێک بێت، ھۆڵۆکۆستی گەلانی ڕەسەن لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا، وەک ستانارد ئاماژەی پێکردووە، “خراپترین ھۆڵۆکۆستی مرۆڤایەتی بووە کە جیھان تا ئێستا بەخۆیەوە بینیبێتی”. ھیچ وشە و ژمارەیەک ناتوانێت بە شێوەیەکی گونجاو قەبارەی ئەو ترسناکی و کارەساتە بگەیەنێت کە لە گەورەترین لەدەستدانی بەردەوامی ژیانی مرۆڤدا بەشدار بووە لە مێژوودا. ھێشتا بۆ ئەم توێژەرە وا دیارە تێگەیشتن لە مەودا و ڕەھەندەکانی ھۆڵۆکۆستی گەلانی ڕەسەن ھەنگاوێکی یەکەمی گرنگ بێت بەرەو کردەوەی سیاسیی بەکۆمەڵ کە باس لە پێداویستی و بەرژەوەندی و خولیا و ئاواتەکانی خەڵکی ڕەسەنی ئەمڕۆ دەکات و دڵنیایی دەدات لەوەی کە ھۆڵۆکۆستێکی لەو شێوەیە ھەرگیز دووبارە ڕووناداتەوە.

 

 

پەراوێز

​ ١ Russell Thornton, American Indian Holocaust and Survival: A Population History since ١٤٩٢, (Norman: University of Oklahoma Press, ١٩٨٧). Other scholars have used this expression, as well.

٢ David E. Stannard, American Holocaust: The Conquest of the New World, (New York: Oxford University Press, ١٩٩٢), p. ١٤٦ and pp. ix – x.

٣ Although Stannard called this historically unprecedented tragedy the American Holocaust, I prefer to call it the Indigenous Holocaust because it was Indigenous people who were almost wiped out, and they did not call themselves Americans. ٤ Thornton, p. ٤٢.

٥ Ibid., pp. ٤٣, ٩٠.

٦ U.S. Bureau of the Census, Indian Population of the United States and Alaska, ١٩١٠, (Washington, D.C.: U.S. Government Printing Office, ١٩١٥), p. ١٠, cited in Russell Thornton, “Population of Native North Americans,” in A Population History of North America, ed. Michael R. Haines and Richard H. Steckel, (Cambridge: Cambridge University Press, ٢٠٠٠), p. ٣٢.

٧ A well-documented estimate of ٦٩ million is found in “Indigenous Peoples of the Americas,” Wikipedia, https://

en.wikipedia.org/wiki/Indigenous_peoples_of_the_Americas. Anestimate of about ٤٠ million Indigenous people in the Western Hemisphere today is found in Roger Noriega, “Indigenous Advancement in the Americas, U.S. Department of State Archive, (October ٧, ٢٠٠٤), https://٢٠٠١ – ٢٠٠٩.state.gov/p/ wha/rls/rm/٣٧١١٦.htm. However, this is a significant undercount.

٨ The Census Bureau reports about ٦.٧ American Indians and Alaska Natives, of whom ٢.٧ indicate they have multiracial ancestry. See U.S. Census Bureau, “Facts for Features: American Indian and Alaska Heritage Month: November ٢٠١٧,” (October ٦, ٢٠١٧), https://www.census.gov/newsroom/facts-for-features/٢٠١٧/aian – month. html. As Thornton has remarked regarding recent censuses, part of the increase in the number of people identifying as American Indians and Alaska Natives derives from the Census Bureau’s reliance on self-identification since ١٩٦٠, and part of the increase derives from “changing racial definitions from one census to another.” See Thornton, “Population of Native North Americans,” pp. ٣١-٣٢. In addition, today there are about ٥٦٠,٠٠٠ Native Hawaiians, of whom ٦٢% indicate they have multiracial ancestry. See Sara Kehaulani Goo, “After ٢٠٠ Years, Native Hawaiians Make a Comeback,” Pew Research Center, Fact Tank, (April ٦, ٢٠١٥), http://www.pewresearch.org/fact – tank/٢٠١٥/٠٤/ ٠٦/native – hawaiian-population/.

٩ Paul Rivet, “Langues Américaines,” in Les Langues du Monde, Vol. ١٦, ed. Antonie Meillet and Marcel Cohen, (Paris: Société de Linguistique de Paris, ١٩٢٤), pp. ٥٩٧ – ٧١٢, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. ٢٣.

١٠ Karl Sapper, “Die Zahl und die Volksdichte der Indianischen Bevölkerung in Amerika vor de Conquista und in der Gegenwart,” in Proceedings of the Twentyfirst International Congress of Americanists, First Part, The Hague, (Leiden: E. J. Brill, ١٩٢٤), pp. ٩٥-١٠٤, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. ٢٣.

١١ Paul Rivet, G. Stresser Péan, and Č. Loukotka, “Langues de l’Amerique,” in Les Langues du Mondei, ed. Antoine Millet and Marcel Cohen, (Paris: Centre National de la Recherche Scientifique), pp. ٩٤١ – ١١٦٠; and Karl Sapper, “Beitraege zur Frage der Volkszal und Volksdichte de Vorkolumbischen Indianerbevoelkerung,” in Reséna y Trabajos Cienticos del XXVI Congreso Internacional de Americanistas, Sevila, (Madrid: S. Aquirre, ١٩٤٨), both cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. ٢٣.

١٢ Alfred L. Kroeber, “Cultural and Natural Areas of Native North America, “University of California Publications in American Archaeology and Ethnology, ٣٨, (١٩٣٩), pp. ١ – ٢٤٢, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. ٢٣.

١٣ Woodrow Borah, “America as Model: The Demographic Impact of European Expansion Upon the Non-European World,” in Acts y Memorias , Vol. ٣ of XXXV Congreso Internacional de Americanistas, México, (México, D. F.: Editorial Libros de México, ١٩٦٤), pp. ٧٩ – ٨٧, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. ٢٣.

١٤ Henry F. Dobyns, “Estimating Aboriginal American Population: An Appraisal of Techniques with a New Hemisphere Estimate,” Current Anthropology, ٧, (١٩٦٦), pp. ٣٩٥ – ٤١٦, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, pp. ٢٢  – ٢٣.

١٥ William Denevan, The Native Population of the Americas in ١٤٩٢, (Madison: University of Wisconsin Press, ١٩٧٦), pp. ٢٨٩ – ٢٩٢, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. ٢٣.

١٦ Thornton, American Indian Holocaust and Survival, pp. ٢٥, ٤٢.

١٧ Henry F. Dobyns, “Reassessing New World Populations at the Time of Contact,” Paper Presented at Institute for Early Contact Studies, University of Florida, Gainesville, (April ١٩٨٨), cited in Stannard, p. ٣٤٢, Note ٢٣.

١٨ Stannard, pp. ١١, ١٥١, ٢٦٨.

١٩ James Mooney, “Population,” in Handbook of American Indians North of Mexico, Vol. ٢, ed. Frederick W. Hodge, Smithsonian Institution, Bureau of American Ethnology Bulletin No. ٣٠, (Washington, D.C.: ١٩١٠), pp. ٢٨٦ – ٢٨٧ and “The Aboriginal Population of America North of Mexico,” in Smithsonian Miscellaneous Collections, Vol. ٨٠, (١٩٢٨), pp. ١ – ٤٠, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. ٢٦.

٢٠ Kroeber (١٩٣٩), cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. ٢٦.

٢١ Douglas Ubelaker, “Prehistoric New World Population Size: Historical Review and Current Appraisal of North American Estimates,” American Journal of Physical Anthropology, ٤٥, pp. ٦٦١ – ٦٦٦, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. ٢٩.

٢٢ Russell Thornton and Joan Marsh-Thornton, “Estimating Prehistoric American Indian Population Size for United States Area: Implications of the Nineteenth Century Population Decline and Nadir,” American Journal of Physical Anthropology, ٥٥, (١٩٨١), pp. ٤٧ – ٥٣, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, pp. ٢٦ – ٢٩.

٢٣ Thornton, American Indian Holocaust and Survival, pp. ٢٩ – ٣٢, ٤٣.

٢٤ Ibid., pp. ٣٢, ٤٢.

٢٥ Stannard, p. ١١.

٢٦ Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. ١٥.

٢٧ Ibid.

٢٨ Ibid., p. ٢٨.

٢٩ Ibid., p. ٣٠.

٣٠ Ibid., pp. ٣٠ – ٣١.

٣١ Ibid., p. ٣١.

٣٢ James Wilson, The Earth Shall Weep: A History of Native America, (New York: Grove Press, ١٩٩٨), p. ٢٠.

٣٣ See, for example, Gunter Lowy, “Were American Indians the Victims of Genocide?” Commentary, (September ١, ٢٠٠٤), at https://www.commentarymagazine.com/…/were-american…/; and Michael Medved, The ١٠ Big Lies about America: Combatting Destructive Distortions about Our Nation, (New York: Three Rivers Press, ٢٠٠٨), pp. ١١ – ٤٥.

٣٤ Stannard, p. xii.

٣٥ Ibid.

٣٦ Henry F. Dobyns, Their Number Become Thinned: Native American Population Dynamics in Eastern North America, (Knoxville: University of Tennessee Press, ١٩٨٣), p.٢٤, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival pp. ٤٤ – ٤٥.

٣٧ Thornton, American Indian Holocaust and Survival, Chapters ٣ – ٥, and “Population of Native North Americans,” pp. ١٤ – ٣٠.

٣٨ Thornton, “Population of Native North Americans,” p. ٢٢.

٣٩ Clark Spencer Larsen, “In the Wake of Columbus: Native Population Biology in the Post – Contact Americas, Yearbook of Physical Anthropology, ٣٧, (١٩٩٤), p. ١١٠, cited in Thornton, “Population of Native North Americans,” p. ٢٢.

٤٠ Cary Meister, “Demographic Consequences of Euro-American Contact on Selected American Indian Populations and Their Relationship to the Demographic Transition,” Ethnohistory, ٢٣, (١٩٧٦), p. ١٦٥, cited in Thornton, “Population of Native North Americans,” p. ٢٢.

٤١ Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p.١٦.

٤٢ Stannard, p. x. Stannard estimates the population of Hispaniola at about eight million, but even if Las Casas’ lower estimate was correct, the scale of the tragedy is staggering.

٤٣ This was the estimate of Las Casas. William Denevan, “The Pristine Myth: The Landscape of the Americas in ١٤٩٢,” Canadian Environmental History: Essential Readings, ed. David Freeland Duke, (Toronto: Canadian Scholars Press, ٢٠٠٦), p. ٩٤. See also Stannard, pp. ٨١ – ٨٧.

٤٤ See, for example, Charles Walker, The Tupac Amaru Rebellion, (Cambridge, MA: Harvard University Press, ٢٠١٤).

٤٥ Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. ٤٩.

٤٦ Ibid.

٤٧ Ibid., pp. ٥٠ – ٥١. See also pp. ٥١, ١١٣ – ١٢٢.

٤٨ Ibid.

٤٩ Ibid., pp. ٥١ – ٥٤, ١٢٣ – ١٣١.

٥٠ Ibid., p. ٥١.

٥١ Ibid., pp. ٥٣ – ٥٤, ١٢٤; and Larsen, p. ١١٠, cited in Thornton, “Population of Native North Americans,” p. ٢٢. Counting the Dead ١٦

٥٢ Stannard, pp. xiii-xiv; Vanessa Barbara, “The Genocide of Brazil’s Indians,” New York Times, (May ٢٩, ٢٠١٧),

https://www.nytimes.com/…/opinion/the-genocide-of-brazils- indians.html; Rogelio Saentz, “A New Book Targets Racism—in Mexico,” San Antonio Express News, (November ١٩, ٢٠١٦), http:www.mysanantonio.

com/opinion/commentary/article/A-new-book-targets-deadly-racism-in-Mexico-١٠٦٢٤٢٣٩.php; and Duncan Green and Sue Branford, Faces of Latin America, Fourth Edition, (New York: Monthly Review, ٢٠١٣), p. ١٦٤.

٥٣ See, for example, David Grann, Killers of the Flower Moon: The Osage Murders and the Birth of the F.B.I., (New York: Random House, ٢٠١٧); and Michael Parenti, Democracy for the Few, Ninth Edition, (Boston: Wadsworth, ٢٠١١), p. ١٢٧.

٥٤ A. J. Vicens, “Native Americans Get Shot by Cops at an Astonishing Rate,” Mother Jones, (تەموزy ١٥, ٢٠١٥), http://www.motherjones.com/…/native-americans-getting…; Stephanie Woodard, “The Police Killings No One is Talking About,” In These Times, (October ١٧, ٢٠١٦), http://inthesetimes.com/features/ native_american_ police_killings_native_lives_matter.html; and Elise Hansen, “The Forgotten Minority in Police Shootings,” CNN, (November ١٣, ٢٠١٧), http://www.cnn.com/…/١٠/us/native-lives-matter/index.html.

٥٥ United Nations Secretariat of the Permanent Forum on Indigenous Issues, State of the World’s Indigenous Peoples, (New York, ٢٠٠٩), pp. ٢٢, ٢٥ – ٢٨, ١٦٤, ١٦٨, ١٧٠, and ٢٢٧, http://www.un.org/esa/socdev/unpfii/

documents/SOWIP/en/SOWIP_web.pdf,); and Vanessa Ho, “Native American Death Rates Soar as Most People Are Living Longer,” Seattle Post-Intelligencer, (March ١١, ٢٠٠٩), http://www.seattlepi.com/local/article/Native-

American-death-rates-soar-as-most-people-١٣٠٢١٩٢.php.

٥٦ The concept of excess deaths was popularized by the U.S. Health and Human Services Department, Report of the Secretary’s Task Force on Black and Minority Health, Vol. ١, (Washington, D.C.: Government Printing Office, ١٩٨٥), pp. ٦٢ – ٨٥, https://www.cms.gov/…/Agency…/OMH/OMH-HecklerReport.html. The Report defined excess deaths as “the difference between the number of deaths actually observed in a minority group and the number of deaths that would have occurred in that group if it experienced the same death rates for each age and sex as the white population.” p. ٦٣. The Report found that ٢٥% of the annual Native American and Alaska Native deaths before the age of ٧٠ in the U.S. were excess deaths in ١٩٧٩ – ١٩٨١. This equated to ١٦٥٣ excess Indigenous deaths during each of those years. pp. ٧٩ – ٨٠. This rate of excess deaths was likely much lower than before the ١٩٥٠s and ١٩٦٠s, when some improvement in Indigenous people’s health began. However, some of this improvement has been reversed in recent decades, and in ١٩٩٩ – ٢٠٠٩ almost ٥٠% of Indigenous deaths were excess deaths. See “American Indian and Alaska Native Death Rates Nearly ٥٠% Greater Than Those of Non-Hispanic Whites,” Centers for Disease Control and Prevention, (April ٢٢, ٢٠١٤), http://www.cdc.gov/media/ releases/٢٠١٤/p٠٤٢٢-natamerican-deathrate. html.

٥٧ Stannard, p. ١٥١.

٥٨ Ward Churchill, A Little Matter of Genocide: Holocaust and Denial in the Americas, ١٤٩٢ to the Present, (San Francisco: City Lights Books, ١٩٩٧), p. ١.

٥٩ Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. ٤٣.

٦٠ Russell Thornton, Personal Communication with the Author, (December ٤, ٢٠١٥).

٦١ David A. Swanson, “A New Estimate of the Hawaiian Population for ١٧٧٨, the Year of First European Contact,” paper presented at University of Hawaii, February ٢٠١٥, cited in Goo.

٦٢ David A. Swanson, Personal Communication with the Author, (March ٢٧, ٢٠١٦).

٦٣ Thornton has confirmed that a ٢.٥ multiplier can be used for calculating the total number of Indigenous deaths attributable to colonialism. Thornton, Personal Communication with the Author, (December ٦, ٢٠١٥).

٦٤ Maria DaSilva – Gordon, Puerto Rico: Past and Present, (New York: Rosen Publishing Group, ٢٠١١), p. ١٦.

٦٥ Relatively few Indigenous people died in combat against U.S. forces since ١٩٠٠, but Indigenous deaths in U.S. wars abroad exceed ١٣٠٠. See Thomas A. Britten, “Native American Soldiers in World War I,” in The Routledge Handbook of American Military and Diplomatic History: From ١٨٦٥ to the Present, Edited by Antonio S. Thompson and Christos G. Frentzos, (New York: Routledge, ٢٠١٣), p. ٨٨; Alison R. Bernstein, American Indians and World War II: Toward a New Era in Indian Affairs, (Norman: University of Oklahoma Press, ١٩٩١), p. ٦١; and Nese F. DeBruyne, Congressional Research Service, American War and Military Operations Casualties: Lists and Statistics, (April ٢٦, ٢٠١٧), pp. ٥ and ١٢, https://fas.org/sgp/crs/natsec/RL٣٢٤٩٢.pdf. Scores more died in the murders of the Osage people in Oklahoma in the ١٩٢٠s and the political repression of the ١٩٧٠s. See Grann; and Parenti, p. ١٢٧. Hansen notes that about ٢٢ Indigenous people were killed by police in ٢٠١٦. A conservative “ballpark” estimate of ten Indigenous deaths at the hands of police each year since ١٩٠٠ suggests about ١٢٠٠ deaths. The total number of Indigenous deaths from war, racist violence, and repression appears to be more than ٢٥٠٠.

٦٦ The limited statistical information on Indigenous births, deaths, and mortality for much of the twentieth century is discussed in Nancy Shoemaker, America Indian Population Recovery in the Twentieth Century, (Albuquerque: University of New Mexico Press, ١٩٩٩), p. ٨. However, even a conservative “ballpark” estimate of approximately ١٦٠٠ annual excess deaths, a smaller number than reported in ١٩٧٩ – ١٩٨١, would indicate a loss of approximately ١٨٩,٠٠٠ lives since ١٩٠٠. In addition, the U.S. Census Bureau reported a decline of about ٢١,٠٠٠ in the Indigenous population between ١٩١٠ and ١٩٢٠, likely in part the result of the ١٩١٨ – ١٩١٩ influenza pandemic. See Shoemaker, p. ٤. If half of this ٢١,٠٠٠ population decline and the more than ٢٥٠٠ violent deaths noted above are added to the estimate of excess deaths, a rough total estimate of Indigenous deaths attributable to the legacy of colonialism and institutionalized racism since ١٩٠٠ exceeds ٢٠٠,٠٠٠.

٦٧ Thornton has confirmed that a ٢.٥ multiplier is appropriate for estimating the total loss of Indigenous life in the Western Hemisphere between ١٤٩٢ and ١٩٠٠. Personal Communication with the Author, (December ٦, ٢٠١٥).

٦٨ At least several hundred thousand Indigenous people have suffered violent deaths in countries south of the U.S. since ١٩٠٠. See Stannard, pp. xiii-xiv; Barbara; Saenz; and Green and Branford, p. ١٦٤. In addition, the number of excess Indigenous deaths in Central America and South America since ١٩٠٠ is likely significantly larger than in the U.S.

سەرچاوە:  ئینتەرنێت

Counting the Dead: Estimating the Loss of Life in

The Indigenous Holocaust, ١٤٩٢ – Present

David Michael Smith

University of Houston – Downtown

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئه‌مه‌ش ببینه‌
Close
Back to top button
Loading...