ژینگه‌هه‌واڵ

ئەو کەسەی کەڵە کێوییەکەی ڕاوکرد دەستگیر کرا

ئەو کەسەی لە چیای بەرانان لە سنوری پارێزگای سلێمانی، کەڵە کێوییەکی ڕاو کرد بوو، لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەوە دەستگیر کرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، “هەرچەندە بەهۆی بارودۆخی سەرژمێرییەوە بڕیاربوو تەواوی هاووڵاتییان لە ماڵەکانیان بمێننەوە، بەڵام هاووڵاتییەک بەوپەڕی هەست نەکردن بە بەرپرسیارێتی ڕووی لە چیای بەرانان کردووە و ئێوارەی دوێنێ ( ٢٠٢٤/١١/٢٠ ) بێڕەحمانە هەستاوە بە ڕاوکردنی کەڵێکی کێوی”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەدا هاتووە: “ئەگەرچی ناوچەکە شاخاوییە و دۆزینەوەی تۆمەتبار ئاسان نییە، بەڵام خۆشبەختانە دوای ماوەیەکی زۆر لەگەڕان و پشکنین لەچەند لایەکەوە. توانرا لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان و بنکەی باوەخۆشێن هاووڵاتییەک بە تۆمەتی ڕاوکردنی کەڵە کێوییەکە دەستگیر بکەن و لەکاتی گەڕان و پشکنینی تەواوی سنورەکە (چەک و دووربین)ی تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە”.

زیاتر دەڵێ: “ئێستا ئەم ڕاوچییە دەستگیر کراوە و دوای کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button