
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
شەپۆلی بارانبارینەکە لە شەوی شەممە، ڕێکەوتی 2025/11/14 دەست پێدەکات و تاکوو ڕۆژی دووشەم، ڕێکەوتی 2025/11/16 بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ئاماژە بەوە دەدات، شەپۆلەکە سەرەتا بە نمەباران دەست پێدەکات، دواتر کاریگەریی زیاد دەبێت، بەجۆرێک هەندێکجار هەورەتریشقە و بارانی لەگەڵدا دەبێت.
ئەگەری بڕێکی کەم لە بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەیە.
هەروەها ئاماژەی بە کات و بڕی دابارینەکە، بەگوێرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان داوە بەم شێوەیەی خوارەوە:
– هەولێر 25 – 30 ملم
– سلێمانی 35 – 40 ملم
– دهۆک 40 – 50 ملم
– کەرکووک 50 – 55 ملم
– هەڵەبجە 15 – 20 ملم
– گەرمیان 30 – 40 ملم
– زاخۆ 60 – 70 ملم
– سۆران 50 – 60 ملم
– ڕاپەڕین 60 – 70 ملم



