هه‌واڵ

مەسعوود بارزانی: پارتی بە دەنگ و پشتیوانیی خەڵك هاتووە

زێدپرێس

مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی بەدەنگ و پشتیوانی خەڵک هاتووە و دەبێت ئەو متمانەیە بپارێزرێت و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

ئەو گوتانەی بارزانی، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ چین و توێژەکانی دەڤەری زاخۆ هات، کە ئەمڕۆ یەکشەم ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣، سەردانی دەڤەرەکەی کرد و لەگەڵ خەڵکەکە کۆبوونەوە.

ئاماژەی بەوە دا، لە هەوڵدان بۆ ئەوەی یەكدەنگی و یەكڕیزیی لایەنەكان دروست ببێت، بە تایبەتی لەسەر هێڵە گشتییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان و پێویستە هیچ لایەنێك لەو هێڵ و بەرژەوەندییە گشتییانە لانەدات. ئەوەشی خستەڕوو، كە پارتی بە دەنگی خەڵك و بە پشتیوانیی خەڵك هاتووە و دەبێت ئەو متمانەیە بپارێزرێت و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

پەیوەست بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، باسی لەوە کرد، “هۆكاری سەرەكیی بوونی قەیران و ناسەقامگیری لە عێراق بۆ پشتكردن لە ئیمزا و ڕێككەوتنەكان و جێبەجێنەكردنی دەستوور دەگەڕێتەوە”.

هەروەک داوای كرد، هاووڵاتیان لەو هەڕەشە و كۆسپانە ئاگادار بكرێنەوە، كە دێنە بەردەم خەڵكی كوردستان و جەختی لە پابەندبوون بە ڕۆحی نیشتیمانپەروەری و پاراستنی بەهاكان و دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان كردەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارزانی باسیشی لەوە كرد، كە پێویستە بایەخ بە كەرتی كشتوكاڵ و گەشتوگوزار بدرێت بۆ ئەوەی زەمینەی گەشە و خوشگوزەرانیی زیاتر بۆ خەڵك فەراهەم بێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...