ژینگه‌شرۆڤه‌كۆمه‌ڵایه‌تی

دوو پەیام و یەک هۆشداری

لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەدا

خۆشبەختانە ئامارەکان و ڕێژەی توشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٣، هێشتا لە خوار ستاندەردە جیهانییەکانی ڕێژەی تووشبوونە بەو نەخۆشییە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لە هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ هەر سەد هەزار کەس (١٥١) کەس توشبوون، لە کاتێکدا کە ئاستی جیهان ڕێژەکە (١٩٠) تووشبووە بۆ هەر سەد هەزار کەس.

بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە، زیادبوونی خێرای ژمارە و ڕێژەکەیە بەراورد بە ساڵانی پێشووتری ڕێژەی تووشبووانی نەخۆشییەکە لە هەرێمدا.

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ ڕێژەی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێم بۆ هەر سەد هەزار کەس کەمتر بووە لە ١٠٠ تووشبوو.

لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ هەر سەد هەزار کەس (٩٩ ) توشبوو هەبووە؛ لە ساڵی ٢٠١٧ ڕێژەکە (٩٢) تووشبوو بووە لە هەر سەد هەزار هاووڵاتی لە هەرێم.

لەسەر ئاستی جیهان، ڕێژەی زیادبوونی شێرپەنجە لەو کەسانەی تەمەنیان لەخوار پەنجا ساڵییە بەڕێژەیەکی یەکجار زۆر زیادی کردووە بەپێی لێکۆڵینەوەیەک گەیشتۆتە ٧٩٪ لە  ٣٠ ساڵی ڕابردوودا.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی ئیدنبێرگ لە سکۆتلاند و زانکۆی ژیژیانگ لە چین بە لێکۆڵینەوە لە داتای ٢٠٤ وڵات لە ٢٩ جۆری شێرپەنجە بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ١٤ بۆ ٤٩ ساڵانە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ٢٠١٩ دەرکەوتووە ڕێژەی تووشبوون و مردن  بە شێرپەنجە  لەو کەسانەدا بە ڕێژە (٧٩٪)  و ( ٢٧٪) یەک لەدوای یەک زیادی کردووە.

هۆکاری سەرەکی زیادبوونەکەش دەگەڕێتەوە بۆ:

* خراپ بوونی شێوازی ژیانی کەسەکەکان لە زیادبوونی خواردنی گۆشتی سور و خواردنە قوتووکراوەکان.

* جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحول

* قەڵەوی و کەم جوڵەیی هۆکاری ترن.

هۆکاری هەڵکشانی شێرپەنجە لە جیهان بەشێکی پەیوەستە بە گەشەی ژمارەی دانیشتووان و هەڵکشانی تەمەن بەراورد بەساڵانی ڕابردوو لە ئاستی جیهاندا.

 

لە هەرێمی کوردستان:

*گۆڕانی شێوازی ژیانی تاک هۆکاری سەرەکییە.

*زیادبوونی جگەرە و نەرگیلە

* قەڵەوی و کەم جوڵەیی

* خواردنی ناتەندروست و کەم خواردنی سەوزە و میوە

* کحولیش هۆکارێکی ترە.

* هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر و میکرۆبەکانی تر

* پیسبوونی ژینگەش بەتایبەتی هەوا، هۆکارێکی ترە و پێویستە بەهەند وەربگیرێت.

د. خالس قادر

پزیشک و پسپۆڕی تەندروستی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...