ئابووریهه‌واڵ
ئاراستەکان

نۆ ساڵە ٢٥٠ جووتیاری هەولێر گەنمیان ڕادەستکردووە و پارەیان وەرنەگرتووە

نزیکەی ٢٥٠ جووتیاری سنوری پارێزگای هەولێر، نۆ ساڵە گەنمەکەیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، بەڵام تا ئێستا پارەی گەنمەکەیان وەرنەگرتووە.

 

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی ڕێکخراوی دیدار، لە چوارچێوەی پڕۆژەی پردی پەیوەندی ھاووڵاتییان و نوێنەرانی پارێزگای ھەولێر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نزیکەی ٢٥٠ جووتیاری سنوری پارێزگای هەولێر، کە لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ گەنمەکەیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، هێشتا پارەیان پێنەدراوە.

ڕێکخراوەکە، ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی دەڵێن تەواوی جووتیاران پارەی گەنمی ٢٠١٥-٢٠١٦یان وەرگرتووە، دوورن لەڕاستییەوە، لەکاتێکدا نزیکەی ٢٥٠ جووتیاری هەولێر، نۆ ساڵە دەستی دەستیان پێدەکرێت و پارەی گەنمەکەیان پێنادرێت.

ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردووەتەوە، سەرجەم بەڵگە و چەکە داراییەکانی ئەو جووتیارانە لە سایلۆی هەولێرە، بەڵام نۆ ساڵە دەستی دەستیان پێ دەکرێت و بەگوێرەی بەدواداچوونەکانیان، لەگەڵ سایلۆی ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی، تا ئێستا لایەنی کەمتەرخەم دیاری نەکراوە و بیانووی حکوومەتی عێراق بۆ نەناردنی پارەی ئەو ٢٥٠ جووتیارە،  “ھەڵەی سایلۆ و لایەنەکانی تری ھەرێم بووە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “ئێستا پاش چەندین ساڵ ٢٥٠ جووتیار باجی ھەڵەی سایلۆ و لایانەکانی تری ھەرێم دەدەن”.

ڕێکخراوەکە هەروەها داوای لە جووتیارەکان کردووە، پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ بەردەستخستنی ئامارێکی ورد و بەئامانجی دروستکردنی گوشار لەڕێگەی داواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی و نوێنەرانی پارێزگای ھەولێر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەکە و گێڕانەوەی مافی جووتیارانی بێبەشکراو لە شایستە داراییەکانیان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...