هه‌واڵ

خوێندنی باڵا: پێشکەشکارانی ماستەر و دکتۆرا پشکنینی ماددەی هۆشبەریان بۆ بکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بڕیاریدا کە پێویستە سەرجەم پێشکەشکارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا، دوای وەرگرتنیان پشکنینی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکانیان بۆ بکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، کە لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٤ ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆکان و ئەنجوومەنی پسپۆڕییەکانی پزیشکیی عێراق و ناوەندە پەیوەندیدارەکانی دیکە کراوە، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، کە پێویستە سەرجەم پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) دوای وەرگرتنیان، لەڕێگەی تاقیگەکانەوە پشکنینی تایبەت بە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکانیان بۆ بکرێت.

نووسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی عێراقی، پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانیی عێراق دەرکراوە، کە جەخت لەسەر پێویستی پشکنینی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان بۆ سەرجەم پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا دەکات.

ئەو نووسراوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەکاتێکدا دێت، کە داتا فەرمییەکان هەڵکشانێکی خێرا و بەرفرەوان لە بەکارهێنان و ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە کۆمەڵگەی عێراقی پیشان دەدەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...