به‌پێی لێدوانی كاربه‌ده‌ست و په‌رله‌مانتارانی كورد قسه و هه‌وڵه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه گوایه مووچه‌ی هه‌رێم بخرێته ناو ته‌رخانكراوه‌كانی خه‌رجیی حاكیمه له‌ناو یاسای بودجه‌ی عێراقدا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە
هه‌رچه‌نده كارێكی له‌و جۆره، نابه‌جێیه و ئه‌گه‌ری سه‌رگرتنی زۆر نییه، به‌ڵام ئه‌مه عێراقه و هه‌موو شتێك ڕێی تێده‌چێت، بۆیه هه‌رچۆنێك بێت، ده‌بێت ئه‌و ئه‌گه‌ره‌یش به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و حسابی بۆ بكرێت، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌و كاره گرفتئامێزه و سه‌ره‌نجامه‌كه‌یشی به‌زیان ته‌واو ده‌بێت بۆ هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدا كه كاربه‌ده‌ستان و نوێنه‌رانی هه‌رێم وه‌ك هه‌نگاو و چاره‌سه‌رێكی به‌سوود قسه‌ی لێوه ده‌كه‌ن!
سه‌ره‌تا ده‌بێت بپرسین بۆچی ده‌بێت مووچه‌ی هه‌رێم بخرێته ناو خه‌رجیی حاكیمه؟ خۆ پێشتر هه‌مووان هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه كۆتوبه‌ندی خه‌رجیی فیعلی كارێكی نابه‌جێ و ناڕه‌وا بووه، ئێستایش به‌پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئه‌و كۆتوبه‌نده نه‌ماوه، ئیتر بۆچی وه‌ك ته‌رخانكراوێكی بێكۆتوبه‌ند له ناو بودجه‌ی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت؟ به‌تایبه‌تیش كه مووچه له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌تی ته‌رخانكراوه‌كانی خه‌رجیی حاكیمه ناگونجێت.
پرسیاری تر ئه‌وه‌یه ئایا ته‌نیا مووچه‌ی هه‌رێم ده‌خرێته سه‌ر حاكیمه یان هیی هه‌موو عێراق؟ پێم وایه له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا ئه‌م كاره بێ‌پاساو و نابه‌جێ و نه‌گونجاوه و، گرفت و لێكه‌وته‌ی تری به‌دوادا دێت.
له‌وانه‌یه تاكه پاڵنه‌ری پشت هه‌نگاوێكی له‌وجۆره ئه‌وه بێت ئیدی به‌غدا ڕاسته‌وخۆ و به‌بێ گواستنه‌وه‌ی بڕی ته‌رخانكراوی مووچه بۆ سه‌ر هه‌ژماری هه‌رێم بتوانێت خه‌رجی بكات بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تكراو، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌ر به‌شێكی تری خه‌رجییه‌كانی حاكیمه ئه‌نجامی ده‌دات، به‌ڵام ئه‌مه‌یش بێ‌گرفت و ته‌گه‌ره نییه.
ئه‌گه‌ر ته‌نیا مووچه‌ی هه‌رێم بخرێته ناو خه‌رجییه‌كانی حاكیمه جگه له‌وه‌ی جیاكارییه‌كی بێپاساوه، ئه‌وكات ده‌بێت وه‌ك خه‌رجییه‌كانی تری سیادی و حاكیمه مووچه‌یش بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی پشكی ئاساییی بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه، له كاتێكیشدا كه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌ڵێ مووچه‌ی هه‌رێم له پشكی هه‌رێم داده‌شكێنرێت! ئه‌وه‌یش ناكۆكییه‌كی زه‌قه، جگه له‌وه‌یش ئه‌وكات هاوكێشه و میكانیزمی هه‌ژماركردنی به‌ركه‌وته‌ی مووچه‌ی هه‌رێم نادیار و ئاڵۆز ده‌بێت، چونكه مووچه جیاوازه له بابه‌ته‌كانی ناو خه‌رجیی حاكیمه كه به‌كۆی گشتی بڕێكی دیاریكراوه له بودجه و له چه‌ند جۆرێك پێك دێت و به‌پێوه‌ری تایبه‌ت و له‌سه‌ر بنه‌مای دانیشتووان به‌شی هه‌رێمیان لێ دیاری ده‌كرێت، به‌ڵام مووچه ده‌بێت پاش لێده‌ركردنی خه‌رجییه‌كانی حاكیمه و خه‌رجییه سیادییه‌كان له كۆی گشتیی بودجه‌كه، ئینجا به‌پێی ڕێژه‌ی دیاریكراو پشكی هه‌رێمی لێ دیاری بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر مووچه بخرێته ناو خه‌رجییه‌كانی حاكیمه ئیدی نه‌ك پێویست ناكات هه‌رێم ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ئاماده بكات و ڕاده‌ستی به‌غدای بكات، به‌ڵكو ناتوانێت كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات، له كاتێكدا ئه‌وه ئێستا یه‌كێكه له ئه‌رك و پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و یاساكانی بودجه و بڕیاره‌كه‌ی دادگایش جه‌ختی له‌سه‌ر كردووه.
هه‌روه‌ها ئیدی ئه‌گه‌ر هه‌رێم له‌ساڵانی داهاتوو بیه‌وێت یاسای بودجه ئاماده بكات ئه‌وا ناتوانێت بڕه‌كانی مووچه له بودجه‌كه‌یدا هه‌ژمار بكات، چونكه ئه‌و بڕه ده‌كه‌و‌ێته سه‌ر خه‌رجییه‌كانی حاكیمه له بودجه‌ی ئیتیحادی. ئه‌مه له‌پاڵ ئه‌و گرفتانه‌ی كه له‌باره‌ی خه‌رجییه‌كانی به‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنان و داهاته‌كان و بواره‌كانی تر له ئارادان(له به‌شه‌كانی داهاتوو باسیان ده‌كه‌ین) ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه له ئێستا و داهاتوو هه‌ر حكوومه‌تێك له هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر ویستی ته‌واویشی هه‌بێت و هه‌موو هه‌وڵێكیش بدات بۆ دانانی یاسای بودجه ئه‌وا كاره‌كه ئه‌سته‌م بێت و مانایه‌كی ئه‌وتۆیشی نه‌بێت.
خۆ ئه‌گه‌ر مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌موو عێراقیش بخرێته سه‌ر حاكیمه، ئه‌وا جگه له‌و گرفتانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسكران ئه‌و كاره په‌یكه‌ری بودجه‌یش به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت، مووچه‌ی هه‌موو عێراق به هه‌رێمه‌وه له‌وانه‌یه بۆ ساڵی داهاوتو له‌ناو ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه لانی كه‌م بگاته سه‌رووی 90 ترلیۆن، له‌گه‌ڵ زیاتر له 10 ترلیۆنی خه‌رجییه‌كانی تری حاكیمه، كۆی ته‌رخارنكراوی حاكیمه زیاتر ده‌بێت له 100 ترلیۆن، ده‌وروبه‌ری 50 ترلیۆنی تریش بۆ خه‌رجیی سیادی جگه له مووچه، واته له‌كۆی بودجه‌كه زیاتر له 150 ترلیۆن دیناری ده‌خرێته ناو چوارچێوه‌ی خه‌رجییه‌كانی سیادی و حاكیمه، ئیدی چی ده‌مێنێته‌وه وه‌ك بودجه‌ی ئاسایی؟ ئه‌مه چ جۆره بودجه‌یه‌كه و له‌كوێی فیدڕاڵیه‌ت و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رده‌مدا جێی ده‌بێته‌وه؟
بەشی یەکەمی شیکارییەکە:
بودجەی سێ ساڵی یان فێڵی سێ ڕەهەندی؟
بەشی دووەمی شیکارییەکە:
هه‌مواركردنه‌وه؛ مه‌ته‌ڵ و پارادۆكس
بەشی سێیەمی شیکارییەکە: