ئابووریهه‌واڵ

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی کوردستان کۆتایی هات

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و لەماوەی ٤٥ ڕۆژی ڕابردووشدا کەمتر لە ٧٠٠ هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوێنێ شەممە، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ دوا ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بوو لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، کە لە ٦ی حوزیرانی ٢٠٢٤ دەستی پێکرد و ماوەی ٤٥ ڕۆژ بەردەوام بوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، هەرچەند بڕیاربوو ٧٠٠ هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت؛ سلێمانی، ٢٨٢ هەزار تۆن؛ هەولێر، ٢٢٨ هەزار تۆن و دهۆک ١٨٩ هەزار تۆن، بەڵام تەنیا ٦٨٥ هەزار تۆن وەرگیراوە، بەم شێوەیە:

 

سلێمانی؛ بڕی (٢٧٧،٤٥٩.٤٢٠) هەزار تۆن.

هەولێر؛ بڕی (٢٢٢،١٥٩.٧٦٠) هەزار تۆن.

دهۆک؛ بڕی (١٨٦،٣٥٥.٧٦٠) هەزار تۆن.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بەوەش کردووە، زیاتر لە ١٤ هەزار تۆن کە نەتوانراوە لە جووتیاران وەربگیرێت، بەپێی ئەو مەرجانە نەبووە کە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی عێراق دیاریکردووە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، کۆی گشتی پارەی شایستەی جووتیاران نزیکەی (٥٩٠) ملیار دینارە و لەو بڕەش تا ئێستا ٧٤ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری گەیشتووە و بەم شێوە بەسەر جووتیاران دابەش کراوە:

سلێمانی؛ بڕی (٢٨) ملیار دینار.

هەولێر؛ بڕی (١٧) ملیار دینار.

دهۆک؛ بڕی (٢٩،٥٠٠) ملیار دینار.

هاوکات، وەزارەتەکە دەڵێ، بڕی ٥١٥ ملیار دینار وەک شایستەی جووتیاران ماوە و چاوەڕوان دەکرێت “لە ئایندەیەکی نزیکدا بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان و پاش تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکان بەسەر جووتیاران دابەش بکرێت”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button