
فەرمانگەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە کردووە، لە ماوەی كاری كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، لە تەواوی هەرێم ٥٦٤ پڕۆژەی جیاجیا بە گوژمەی زیاتر لە ٢٤ ملیار دۆلار لە سێكتەری وەبەرهێنان جێبەجێ كراون و ئەوەش هەموو كەرتەكانی ئەو بوارەی گرتووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە بواری پیشەسازیدا ١٤٢ پرۆژە بە بەهای سێ ملیار و ٦٤٦ ملیۆن دینار جێبەجێ كراون، هاوكات لە كەرتی بازرگانیدا ١٤٢ پرۆژە بە گوژمەی ملیارێك و ١٩٤ ملیۆن دۆلار جێبەجێ كراون.
لەڕووی گەشتیارییەوە ٧٨ پڕۆژە بە گوژمەی حەوت ملیار و ٥٥٩ ملیۆن دۆلار و لە كەرتی نیشتەجێبوونیش ٦٠ پرۆژە بە گوژمەی چوار ملیار و ٨٦٨ ملیۆن دۆلار ئەنجام دراون.
هەرچی پرۆژەی سێكتەرەكانی دیكەی وەبەرهێنانە، بەمشێوەیە جێبەجێ كراون: فێركردن: ٤٩ پرۆژە بە بەهای ٤١٧ ملیۆن دۆلار، تەندروستی: ٣٤ پرۆژە، بە بەهای ٣٦٦ ملیۆن دۆلار، كشتوكاڵ: ٢١ پرۆژە، بە بەهای ٥٦١ ملیۆن دۆلار، وەرزشی: ١٤ پرۆژە بە گوژمەی ٨٤ ملیۆن دۆلار، هاوبەش و بیانی: ١١ پرۆژە، بە گوژمەی پێنج ملیار و ١٥٤ ملیۆن دۆلار، خزمەتگوزاری: هەشت پرۆژە بە گوژمەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار، هونەری: سێ پرۆژە بە گوژمەی ٧٦ ملیۆن دۆلار، بانكەكان: دوو پرۆژە بە گوژمەی ١٩ ملیۆن دۆلار.
لەم چوارچێوەیەدا لە كابینەی نۆیەمدا بە بەهای زیاتر لە ٢٤ ملیار و ٥٣ ملیۆن دۆلار پرۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێ كراون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێ: “كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان قۆناغێكی گرنگی لە گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی لە هەموو كەرتەكاندا بڕیوە و پڕۆسەكەش بەردەوامە”.


