هه‌واڵ

ئارایشتگایەک لەسەر نوشتە و جادووکردن داخرا

زێدپرێس-سلێمانی

 

بەهۆی نوشته‌ و جادووكردنەوە، قایمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای لارا لە گەڕەکی چوارباخ دادەخات و لیژنه‌كانیش ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ ٣٠ نوشته‌ و جادوودا ده‌گرن.

ئەمڕۆ یه‌كشەم ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ڕێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هه‌بونی گومان له‌سه‌ر ئارایشتگای لارا كه‌ نوشته‌ و جادووی تێدا ده‌كرێت نه‌ك جوانكاری و ئارایشتی خانمان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌دواداچوونیان كردووه‌، دوای دڵنیابوونه‌وه‌ خاوه‌نی ئارایشتگاكه‌، به‌ناو مۆڵه‌تی بۆ پیشه‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌، به‌ڵكو شوێنه‌كه‌ی بۆ دروستكردنی نوشته‌ و جادوو به‌كارهێناوه‌.

گوتیشی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ ئارایشتگای لارا، ده‌ست به‌سه‌ر‌ ٣٣ نوشته‌ و جادوو له‌ناو ئۆتۆمبێلی خاوه‌ن ئارایشتگاكه‌دا گیرا.

 

بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلگرام وەربگرن

 

ڕێكان جه‌مال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، به‌ فه‌ر‌مانی قایمقامی سلێمانی ئارایشتگای لارا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری توند ده‌كرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی كاركردیشی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه، ‌هه‌روه‌ك داوا لە خانمان دەکات لەهەر ئارایشتگایەکدا نوشتە و جادووی تێدا دەکرێت لیژنە هاوبەشەکان ئاگادار بکەنەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button