ئابووریهه‌واڵ
ئاراستەکان

ئەو خانەنشینانەی “هەژماری من”یان نییە مووچەکانیان ڕادەگیرێت

ئەو خانەنشین و وارسانەی کە تا ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەکردووەتەوە، لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول، مووچەکانیان ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمی هەژماری من پڕ دەکەنەوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من بڵاوکردەوە و تێیدا ئاگاداری خانەنشینان دەکاتەوە، کە “تەواوی ئەو خانەنشین و وارسانەی کە تا ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەکردووەتەوە، لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول، مووچەکانیان ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمی هەژماری من پڕ دەکەنەوە”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەو خانەنشینانەی کە کارتی بانکەکانیان تەواو بووە و تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە، سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، چونکە مووچەی مانگی ( ١٠ )یان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من بۆ خەرج دەکرێت”.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خانەنشینی، تا ئێستا نزیکەی لە ( ٩٠٪ )ی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە، بەڵام وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە، ئەوانەشی کە ماون و خۆیان تۆمار نەکردووە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ هەر فەرمانبەر و خانەنشین و مووچەخۆرێکی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکی نەبێت و خۆی لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردبێت لە بەغداوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و لە هەرێم خەرج ناکرێت.
لەو ڕوانگەیەوە بەڕێوەبەرایەتییەکەی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێ: “لەدوای سەری ساڵیشەوە دابەشکردنی مووچە بەشێوەی کاش نامێنێت و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆیانە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button