بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری لە مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا دەدات
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤، پەیامێکی هۆشداری بڵاوکردەوە، کە تیایدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان لە خواردنی سەوزەوات بپارێزن، چونکە وەک دەڵێ: “ژمارەیەك نەخۆش لە سلێمانی لە نەخۆشخانە خەوێندراون، كە ئەگەری ئەوەیان هەیە نەخۆشیی كۆلێرایان هەبێت”.
هەورامی دەڵێ: “ئەوەی پێویستە هاووڵاتییان ئێستا خەمی لێ بخۆن نەخۆشیی كۆلێرایە بەهۆی ئەوەی چەند حاڵەتێك لە نەخۆشخانە خەوێندراون، كە ئێمە گومانی كۆلێرایان لێدەكەین، چاوەڕوانی دەرچوونی ئەنجامەكانین لە بەغداوە بگەڕێنەوە.”
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، داوایش لە هاووڵاتییان دەکات: “بەهیچ جۆرێك ئەو سەرچاوەی ئاوانە بەكارنەهێنن كە لەلایەن قایمقامییەتەوە ڕێگاپێنەدراون”.
زیاتر دەڵێ: “تكا لە هاووڵاتییان دەكەین، ئەم ماوەیە سەوزە نەخۆن، چونكە پشكنینمان كردووە و دەركەوتووە ئەو سەوزەیەی لە بازاڕەكان و ماركێتەكان هەیە زۆرینەیان بە ئاوی قورس ئاودراون و بۆ خواردن شیاونین”.
ئەو، دڵنیاییش بە هاووڵاتییان دەدات: “هەمیشە لەخزمەت هاووڵاتییانی خۆشەویستدا دەبین و ئەم دۆخەش تێدەپەڕێنین”.