هه‌واڵ
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەرگای تۆمارکردنی هاوپەیمانییە سیاسییەکانی کردەوە
لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە، هاوکات کۆمسیۆن دەرگای خۆپاڵاوتن و پێکهێنانی هاوپەیمانیی حزبە سیاسییەکانی کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەم، ٣ی ئاداری ٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.
به‌پێی فه‌رمانه‌كه هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانەکە و هه‌ر ئه‌مڕۆش له ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هاوکات هەر ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای پێکهێنانی پاوپەیمانیی حزبە سیاسییەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان لە ڕۆژانی ٥ی ئازار دەستپێدەکات تا ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ و و قابیلی درێژکردنەوه نییە.