هه‌واڵ

ئاگەدارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی

زێدپرێس

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی ئاگەدار دەکاتەوە، یەکەم ئەزموونی پەیمانگای پیشەیی حکوومی بە زمانی ئینگلیزی لە هەولێر دەکرێتەوە و ئەو مامۆستایانەی حەزدەکەن لەسەر میلاکی ئەو پەیمانگایە بن، سیڤییەکانیان پێشکەش بکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم ١٠ی ئابی ٢٠٢٣، وەزارەتی پەروەردە، ئاگەدارییەکی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 

لەچوارچێوەی پلانی وەزارەتدا پەیمانگەی پیشەیی حکوومی (٥) ساڵە بەپێی سیستەمێکی تایبەت و بەزمانی ئینگلیزی وەک یەکەم هەنگاو لە پارێزگای هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردن، بۆ ئەم مەبەستە داوا لەو مامۆستایانە دەکەین کە پسپۆڕی زمانی ئینگلیزییان هەیە و ئارەزوو دەکەن لەسەر میلاکی ئەو پەیمانگەیە بن داواکارییەکانیان لەسەر ئەم بنەماییانە و زانیارییانەی خوارەوە بنێرن:

۱- ئەو مامۆستایانە دەبنە میلاکی پەیمانگە، کارەکەیان بریتی دەبێت لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی بەپێی سیستەمێکی دیاریکراو، کە بۆ فێربوونی زمانەکە (بەنووسین و قسەکردن) دەبێت لە قۆناغی یەکەمی پەیمانگەدا.

۲- دەبێت مامۆستایەکە دامەزراوبێت یان فەرمانی وانەبێژی هەبێت و بڕوانامەی لە بەکالۆریۆس کەمتر نەبێت و دەرچووی بەشی ئینگلیزی بێت، لە بواری وانە گوتنەوە لە قوتابخانەکەیدا ئاستی پێشکەوتووی هەبێت لە زمانی ئینگلیزی، هەروەها هیچ سزایەکی نەبێت.

۳- ئەو مامۆستایەی ئارەزوو هەیە پێویسته (CV) سیڤییەکەی لەڕێگەی واتسئاپ یان فایبەر بە شێوەی (PDF) پێشکەش بکات، لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەم ئاگادارییە. تەنیا  (٨) ڕۆژ ماوە هەیە بۆ وەرگرتنی سیڤییەکان لە ڕێککەوتی ڕاگەیاندنەکە.

٤- سیڤییەکان (CV) دەدرێنە لایەنی پسپۆڕ بۆ هەڵسەنگاندنیان لەڕووی توانای ئاستی زمانی ئینگلیزی، دوای چاوپێکەوتنیان تەنیا دوانزە مامۆستا هەڵدەبژێردرێن.

٥- لەم دوانزە مامۆستایە بەپێی توانا و ئاستەکانیان ڕاهێنانیان لەسەر پڕۆگرامی ساڵی یەکەمی خوێندنی پەیمانگەی پیشەیی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەکرێت، دواتر لەسەر  میلاکی پەیمانگە جێگیر دەکرێن.

  • لە ڕێگەی نامەی فایبەر یان وەتسئاپی ژووری ئەلیکترۆنی وەزارەت سیڤییەکان بنێرن:

(07505103232)

(07505106262)

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...