هه‌واڵ

ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش دەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەست بە تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی لیست و هاوپەیمانێتی و پێکهاتەکان دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆمسیۆن، سبەی پێنجشەم، ٤ی تەمووزی ٢٠٢٤، دەرگای پێشکەشکردنی ناوی کاندیدانی لیست و هاوپەیمانێتی و پێکهاتەکان و کاندیدانی تاکەکەسیی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێتەوە و پڕۆسەی تۆمارکردنەکەیش تا ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی ٢٦ی حوزەیرانی ئەمساڵ، دڵشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆکژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کردووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button