هه‌واڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر لە کۆریای باشوور ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، فەرمانبەران و مامۆستایانی سەربە دامودەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرجەم دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم لە زەمالەی خوێندنی ماستەر لە کۆریای باشوور ئاگادار دەکاتەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، لە چوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و سێنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشوور (KDI School) ژمارەیەک کورسی خوێندنی ماستەر لەبوارەکانی (سیاسەتی گشتی، سیاسەتی پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی گشتی و خاوەنداریەتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانکۆکانی وڵاتی کوریای باشوور تەرخان کراوە.

هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریای باشوور هەیە، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینییانەی خوارەوە دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی لینکی هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:

سەرچاوەی زەمالەکە

 

مەرجەکان:

  • پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
  • پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
  • پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥٪) کەمتر نەبێت.
  • ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
  • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریای باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

 

تێبینی:

– هەر کەسێک مەرج و ڕێنماییەکانی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

– تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

– دواکات بۆ پێشکەشکردن و مەرجی زمان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی تر، یان لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەکی دیکە جیاوازە، تکایە بەر لە پێشکەشکردن بە وردی سەرنجی مەرج و ڕێنماییەکان بدەن.

– دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

کردنەوەی فایل

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...