هه‌واڵ

پۆلیسی ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان لە پەکەکە بەدوور بگرن

زێدپرێس

پۆلیسی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان لە ڕێکخراوی پەکەکە بەدوور بگرن.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی ئەڵمانیا، کە دژەتیرۆری کوردستان-پارتی، بڵاوی کردووەتەوە، پۆلیسی ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات، خۆیان لە کۆکردنەوە و پێدانی پارە بە پارتی کرێکارانی کوردستان/پەکەکە بەدوور بگرن. لەکاتێکدا پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و قەدەغەکراو پێناسە دەکاتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا، پۆلیسی ئەڵمانیا هەڕەشەی لێپێچینەوە لەو کەسانە دەکات کە کۆمەکی دارایی بە پەکەکە دەکەن و داوایش لە هاووڵاتیان دەکات، زانیاری بە پۆلیس بدەن، لەبارەی چالاکییەکانی کۆکردنەوە و پێدانی پارە بە پەکەکە.

لە سەرەتای ڕاگەیەنراوەکەدا، هاتووە، کە (پەکەکە) لە ساڵی ١٩٩٣ەوە لە ئەڵمانیا قەدەغە کراوە و وەک ڕێکخراوێکی “تیرۆریستی” پۆلێن کراوە. پۆلیس لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێ “ئەڵمانیا کار دەکات بۆ پاشەکشەپێکردنی دارایی پەکەکە. لەو چوارچێوەیەدا، بە گشتی بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە باکگراوندێکی هاووڵاتیی کوردییان هەیە، کە بڕە پارەیەک بۆ پشتیوانی لە پەکەکە دەدەن. زۆرجار پارەکان وەک بەخشین یان باج دەدەن”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “لە ڕاستیدا ئەو پارەیەی کۆدەکرێتەوە، لەنێو شتەکانی تردا بۆ شەڕی گەریلا بەکاردەهێنرێت کە تێیدا خەڵکێکی زۆر بریندار دەبن یان تەنانەت ژیانیش لەدەست دەدەن”.

پۆلیسی ئەڵمانیا بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەڵێ “دەکرێ سەردانی تۆش بکرێت و داوای پارەدانت لێ بکرێت. ئەگەر ئەمە نەکەیت، لەوانەیە ببێتە هۆی هەڕەشە و هەوڵی ترساندنت. لە ئەنجامدا دەکرێت تاوانباران بە چەندین شێوە دادگایی بکرێن، بۆ نموونە پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە دەرەوەی وڵات، هەڕەشەکردن، ناچارکردن یان پێشێلکردنی یاسای کۆمەڵەکان”.

لەو ڕوانگەیەوە، داوا لە هاووڵاتیان دەکات، پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن و بە پێدانی پارە بە پەکەکە خۆیان نەخەنە بەر لێپێچینەوە و هیچ پارەیەکیش بەو ڕێکخراوە نەدەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...