هه‌واڵ

هیچ وادەیەک بۆ دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێم دیارینەکرا

زێدپرێس

ئەمڕۆ، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣، وەزیری نەوتی عێراق و هاوپێگەکەی لە تورکیا لە ئەنقەرە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییەکانی هاوبەشی نەوتی کۆبوونەوە.

دوێنی دووشەم، حەیان عەبدولغانی وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە پایتەختی تورکیا بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری نەوتی تورکیا. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی وەزارەتی نەوتی عێراق، کە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەم سەردانیکردنە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی پێوەست بە نەوت بووە، لەوانەش، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێی بۆڕییە نەوتییەکانی جیهانەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەرچاوەکە باسی لەوە نەکردووە، گفتوگۆ لەسەر هەناردەکردنی نەوت لەڕێی بۆڕییە نەوتییەکانی جیهانەوە باس کرابێت.

تورکیا لە ٢٥ی ئادار، دوای بڕیارێکی ژووری بازرگانی جیهانی، هەناردەی نەوتی کوردستانی ڕاگرت، هەروەها ناچار کراوە بە قەرەبووکردنەوەی بەغدا بە ١.٥ ملیار دۆلار بەهۆی مامەڵە بێمۆڵەتییەکانی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ – ٢٠١٨.

بە گوتەی بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، کە ئاگاداری پڕۆسەکانی نەوتی کوردستانە، وەزارەتی وزەی تورکیا مانگی ڕابردوو سۆمۆی ئاگادار کردووەتەوە، ماوەی زیاتریان پێویستە بۆ ئەوەی دڵنیایی لە سەلامەتی بۆڕییە نەوتییەکانی جیهان بدەن و دەست بە هاوردەکردنی نەوت بکەنەوە. “وەزارەتی وزەی تورکیا مانگی ڕابردوو بە سۆمۆی ڕاگەیاندووە، کە کاتی زیاتر پێویستە بۆ پشکنینی بۆڕییەکانی نەوت و کۆگاکانی نەوتی خاو لە بەندەری جیهان، بۆ دڵنیاییدان لە نەبوونی هیچ زیانێک بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیاوە.”

بەرپرسانی عێراقی، ئەمڕۆ سێشەم، گوتیان ئەم سەردانیکردنە بە مەبەستی دانوستان بووە لەگەڵ تورکیا بۆ دیاریکردنی ڕێککەوتێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...