هه‌واڵ

حزبی شیوعی: لە ٢٠١٤ەوە هیچ بودجەیەکمان لە حکوومەت وەرنەگرتووە

گوتەبێژی حزبی شیوعی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لە ساڵی ٢٠١٤ەوە هەموو هاوکارییەکی حکوومەت بڕدراوە و هیچ بودجەیەکیان لە حکوومەت و هیچ سەرچاوەیەکی ناوخۆ و دەرەوە وەرنەگرتووە.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤، گوتەبێژی حزبی شیوعی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەمەڕ ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە بڵاوکردەوە، کە ئاماژە بە وەرگرتنی بڕەپارەی جیاجیا لە حزب و بەرپرسانی دەسەڵات لەلایەن هەندێک لە حزبە سیاسییەکان هەیە.

گوتەبێژەکە دەڵێ: “ئێمە وەک حزبی شیوعی کوردستان، بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەتەواوی هەموو هاوکارییەکی حکوومەت بڕدراوە و هیچ بودجەیەکمان نە لە دەسەڵات و نە لە حزب و نە لەلایەنی دەرەکی وەرنەگرتووە”.

گوتەبێژەکەی حزبی شیوعی کوردستان زیاتر دەڵێ: “بڕینی بودجە وایکرد، کە کەناڵی ئاسمانی (ڕێگا) و بەشێک لە بارەگاکانمان دابخەین و لە خەرجی گشتی و هاوکاری کادیران کەمبکەینەوە و تەنیا پشت بە توانای خۆمان و هەندێک پیتاک لە هاوڕێیان و دۆستان و سەرچاوەیەکی کەمی پڕۆژەمان ببەستین”.

زیاتر دەڵێ: “میژووی دەیان ساڵەی هەردوو حزبی شیوعی عێراق و کوردستان و قوربانیدانەکانی شاهیدی ئەو ڕاستییە بوون، کە هەرگیز پڕەنسیپە جێگیرەکانی نیشتمانی و چینایەتی لە بەرانبەر هیچ شتێک ناگۆڕینەوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...