هه‌واڵ

محەمەد ئیلخانی: هاوپەیمانیمان لەگەڵ پارتی تاکە بژاردەی ستراتیجیمانە

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان ڕایدەگەیەنێت، هاوپەیمانێتییان لەگەڵ پارتی تاکە بژاردەی ستراتیجییانە و جێگرەوەیشی نییە.

 

محەمەد ئیلخانی سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان ڕایگەیاند، “ئەو حزبانەی کە لە کۆنفراس و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان باسی پێکەوەژیانی ئاشتی و مافی پێکهاتەکانیان دەکرد، زۆر بەجددی خۆیان ئامادەکردبوو بەبێ پێکهاتەکان بەشداری هەڵبژاردن بکەن و ئەوەش ئەوپەڕی بێڕێزی و بێئەزموونی ئەوان بەرانبەر تاک بەتاکی پێکهاتەکان دەردەخات”.

ئیلخانی لە پەیامێکدا دەڵێ: “بۆ ڕای گشتی و هەموو لایەنەکان ئاشکرا بوو کە ئێمە وەک پێکهاتەی تورکمان بەردەوامبوونمان لە هاوپەیمانیەتی لەگەڵ بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان تاکە بژاردەی ستراتیجیمانە و دەرکەوت کە باشترین بژاردە بووە و ئەلتەرناتیڤیشی نییە”.

محەمەد ئیلخانی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، کە پارتەکەی لە کاردانەوەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، زیاتر دەڵێ: “خەڵکی تورکمان، تەنانەت پێکهاتەکانی دیکەش دەرئەنجامی ئەم  دواپێشهاتانەی هەرێمی کوردستان درکیان بەسیاسەت و شێوازی کاری نەتەوەیی ژیرانەی ئێمەیان کرد و یەکگرتوویی خۆیان پاراست و بەهێزتریان کرد، چونکە سیاسەتێکی ژیرانە و لۆژیکییانە پەیڕەو دەکەین”.

باسی لەوەش کرد: “لە هەموو قۆناغەکان سەرەڕای ڕەخنە و شیعارات و بەکارهێنان و هاندانی کەسانی توندڕەو و پۆپۆلیست، دواجار ئیرادەی نیشتمانپەروەرە ڕاستەقینەکان سەردەکەوێت”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...