هه‌واڵ

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پڕۆسەی وەرگرتنی داواکاری بۆ دامەزراندن وەکوو کارمەندی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنێت.

 

ئەمڕۆ پێنجشەم، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پڕۆسەی دامەزراندنی کارمەندانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دەستپێکرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆمسیۆن، پێشکەشکردنی داواکاری بەشێوەی ئۆنلاین و لە ڕێگەی ئەم لینکەیەوە دەبێت؛

لێرە داواکاریی پێشکەش دەکرێت

بڕیارە هەر ئەمڕۆ پێنجشەم، کارا بێت و پێشکەشکردنی داواکاریش لە ئەمڕۆەوە دەست پێدەکات و تا ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.

ئەو پارێزگایانەی پێشکەشکردن دەیانگرێتەوە پێکدێن لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک.

 

ئەم توێژانەی خوارەوە مافی پێشکەشکردنی داواکارییان هەیە:

– فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکانی دەوڵەت، جگە لە هێزەکانی ئاسایش و هێزە سەربازییەکان.

– خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا و دەرچووان، بە مەرجێک ئەوانەی خوێندنیان تەواوکردووە بڕوانامەکەیان لە (دیبلۆم) کەمتر نەبێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...