بەتۆمەتی دزیکردن و شکاندنی جامی حەوت ئوتۆمبێل، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

مەفرەزەکانی نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە جامی حەوت ئوتۆمبێلیان شکاندووە و دزیان لێکردبوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەچوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و سەرو ماڵی هاوڵاتیان و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد بەتۆمەتی دزی کردن و شکاندنی جامی ئوتۆمبێل.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە کە جامی حەوت ئوتۆمبێلیان شکاندووە و پارەیان لەناو ئوتۆمبێلەکان دزیوە.”
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی داوە، تۆمەتباران (ر، ر، غ – س، ه، ع – د، ب، ع) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.