هه‌واڵ

محەمەد حاجی مەحموود بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات هەڵبژێردرایەوە

کۆنگرەی هەشتەمی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کۆتایی هات و محەمەد حاجی مەحموود بە سەرۆکی حزبەکە هەڵبژێردرایەوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەم، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هەشتەمین کۆنگرەی خۆی لە گوڵەخانە بەست. لە کۆنگرەکەدا محەمەد حاجی مەحموود بە سەرۆکی حزبەکە هەڵبژێردرایەوە.

دوای کۆتاییهاتنی کۆنگرەی حزبەکە، محەمەد حاجی مەحموود بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: “ڕێگە نادەین هیچ کەسێک حزب بۆ گێرەشێوێنی و مەبەستی تایبەتی خۆی بەکاربهێنێت، وەک ئەوەی هەندێک کەس بەکاریانهێنا، بەڵام بە ئیرادەی گەل و تێکۆشەرانی حزبەکە لە ڕیزەکانی حزب دەرکران”. ئەوەش وەک ئاماژەیەک بە دوورخستنەوەی عەبدوڵا حاجی مەحموود جێگری سکرتێری حزب لە پۆستەکەی و ئەندامێتی لە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستاندا.

کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کە لەژێر دروشمی “نوێبوونەوە”دا بەسترا، وەک سەرۆکی حزبەکە گوتی، “بیست گەنجی نوێ لە کۆنگرەکەدا هێنراونەتە سەرکردایەتییەوە و ئەوەش خۆی بۆ خۆی نوێبوونەوەیە”.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...