هه‌واڵ

شەڕ و پێکدادان لە گوڵەخانە ڕوویدا و کوژراو و بریندار هەیە

شەڕ و پێکدادان لە نێوان پێشمەرگە و چەکدارانی محەمەد حاجی مەحموود و عەبدوڵا حاجی مەحموود لە گوڵەخانە ڕوویدا و کوژراو و بریندار هەیە.

 

کەمێک لەمەوبەر (٤ی نیسانی ٢٠٢٤) شەڕە تەقە و پێکدادان لە نێوان پێشمەرگە و چەکدارانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی محەمەد حاجی مەحموود و کوڕ و چەکدارەکانی عەبدوڵا حاجی مەحموود جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات ڕوویدا و تا ئێستا گرژییەکە بەردەوامە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لە عەبدوڵا حاجی مەحموود جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکەدا کوڕێکی عەبدوڵا حاجی مەحموود و یەکێک لە پێشمەرگەکانیان بریندارن.

بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکەدا جگە لە کوژرانی یەکێک، سیانی دیکەیش بریندارن.

شەڕ و پێکدادانەکە دوای ئەوە دێت، کە ئەمڕۆ پێنجشەم، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی هەشتەمی لە گوڵەخانە بەست و محەمەد حاجی مەحموود بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردراوە و ڕێگەیش بە بەشداری عەبدوڵا حاجی مەحموود لە کۆنگرەکە نەدرا.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...